|
یه‌کگرتووى ئیسلامیى کوردستان
( حزبێکى ئیسلاحى نیشتمانییه ، تێده‌کۆشێت له پێناو چاره‌سه‌رکردنى کێشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورى و رۆشنبیریه‌کانى کۆمه‌ڵگه له دیدێکى ئیسلامیه‌وه ).
دروشمی یه‌کگرتوو بریتیه له:
1.هیلالێک دوو ده‌ستى لێک هه‌ڵپێکراوى گرتۆته خۆ و چیایه‌ک که به‌فر لوتکه‌که‌ى داپۆشیووه .
2.ووشه‌کانى دروشم :
( ئازادى ، برایه‌تى، دادپه‌روه‌رى ) .
بنه‌ما گشتیه‌کانی یه‌کگرتوو:
1- بنه‌ما نه‌گۆڕه‌کانى ئیسلام مه‌رجه‌عى کارى سیاسى و سه‌رچاوه‌ى لێوه‌رگرتنى به‌هاکانه.
2- ئیسڵاح دیدێکى دیاریکراوه بۆ کارى سیاسی و به‌رێوه‌بردنى کۆمه‌ڵگه‌و گۆرانى ئاشتى خوازانه .
3- عه‌داله‌ت زامنى مافه‌کانى تاک و کۆمه‌ڵگه‌و پێوه‌رى پۆڵێنکردنى ده‌سه‌ڵاته‌کانه .
4- که‌له‌پوور و میژووى ئیسلامیی ئه‌زموونێکى به‌شه‌رى سنوورداره به‌کات و شوێن له مێژوودا و راده‌ى سوود لىَ وه‌رگرتنى په‌یوه‌سته به ئاستى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى بۆ پێداویستى‌و کێشه‌کانى سه‌رده‌م.
5- تێگه‌یشتنى (مقاصد)یانه بۆ ئیسلام و شه‌ریعه‌تى ئیسلامى، رێبازێکه بۆ له خۆگرتنى سه‌رده‌م و چاره‌سه‌رکردنى قه‌یرانى فکریی .
6- شورا به‌هایه‌کى باڵاى ئیسلامه و جێبه‌جێبوونى له ژیانى سیاسی هاوچه‌رخدا ، په‌یوه‌سته به سوود وه‌رگرتن له میکانیزمى دیموکراسى وه‌ک شێوازێکى عه‌مه‌لى بۆ گه‌یشتن به بڕیاره حکومیه‌کان و هێنانه‌دى شه‌رعیه‌ت و به‌شدارى سیاسى و ده‌سته‌به‌رکردنى ئازادیه‌کان .
7- قه‌بووڵکردنى فره‌یی و ده‌رهاویشته‌کانى و ئاڵ و گۆڕى ئاشتیانه‌ى ده‌سه‌ڵات له‌رێى هه‌ڵبژاردنى گشتىیه‌وه.
8- گه‌ل سه‌رچاوه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کانه و له‌رێى نوێنه‌ره هه‌ڵبژێردراوه‌کانییه‌وه و به گوێره‌ى ده‌ستوورێکى مه‌ده‌نى فه‌رمانڕه‌وایی به‌سه‌ر خۆیدا ده‌کات .
9- ئازادى به‌هایه‌کى ناوه‌ندیى مرۆڤایه‌تیه‌و به‌رجه‌سته‌کارى رێزگرتنى خواى گه‌وره‌یه بۆ مرۆڤ.
10- تیرۆر‌و توندره‌وى پێچه‌وانه‌ى گیانى ئیسلام و سه‌رچاوه‌ى هه‌ره‌شه‌ن بۆ سه‌ر عێراق و کوردستان و ژیانى گه‌لان .
11- ئازادى بیروباوه‌ڕو ئاین له مافه خواپێ‌داو و بنه‌ڕه‌تیه‌کانى مرۆڤن و پێویسته یاسا بۆ هه‌موو تاکێکى مسۆگه‌ر بکات.
12- خواى گه‌وره مافى ژیان و ئازادى و گه‌ڕان به‌شوێن به‌ختیاریدا به‌هه‌موو مرۆڤێک به‌خشیوه‌و بۆ هیچ که‌س و هێزىَ نیه لێى زه‌وت بکات.
13- ئافره‌ت و پیاو دوو ره‌گه‌زى ته‌واوکارى یه‌کتر و له ماف و که‌رامه‌تدا یه‌کسان به‌ره‌چاوکردنى تایبه‌تمه‌ندییه‌کانه‌وه .
14- گه‌لى کورد له رووى نه‌ته‌وه‌یىیه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌کى سه‌ربه‌خۆیه و، له رووى ئاینیشه‌وه به‌شێکه له ئوممه‌تى ئیسلامی و مافى یه‌کسانیشى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کانى تردا هه‌یه به مافى چاره‌نوسیشه‌وه .ئیسلام و کوردبوون و کوردستانى بوون سىَ ڕه‌گه‌زى سه‌ره‌کى ناسنامه‌ى گه‌لى کوردستانن .
15- راپه‌ڕین و شۆڕشه‌کانى کورد له مێژوودا کاردانه‌وه بوون به‌رامبه‌ر سته‌م و نابه‌رامبه‌رى و هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه خوراوه‌کانى نه‌ته‌وه.
16- فره‌یی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینى و مه‌زهه‌بى و سیاسی له کوردستاندا له سایه‌ى گیانى به‌یه‌که‌وه ژیاندا ، سه‌رچاوه‌ى هێزو ده‌وڵه‌مه‌ندى گه‌لى کوردستانه.
17- هه‌موو ئه‌وانه‌ى له هه‌رێمى کوردستان و عێراقدا ده‌ژین به جیاوازى ( انتما )ى نه‌ته‌وه‌یی و ئاینى و مه‌زهه‌بى و سیاسی پێویسته له مافى هاووڵاتیبوونى یه‌کسان به‌هره‌مه‌ندبن.
18- ره‌تکردنه‌وه‌ى به‌سه‌رخۆدا داخران به‌ناوى ره‌سه‌نایه‌تى و، له فه‌رهه‌نگى به‌رامبه‌ردا توانه‌وه‌ش به ناوى مۆدێرنه‌وه و دانانى کارلێکردنى رۆشنبیرى و ژیارى به‌رێگاى گه‌شه‌کردن و تازه‌گه‌رى راسته‌قینه.
19- حیوار به‌هایه‌کى ئیسلامیی و شێوازێکى شارستانیانه‌ى چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانه بۆ وه‌لانانى توند‌و تیژى و یه‌کترى ره‌تکردنه‌وه.
20- میانه‌ڕه‌وى له‌بیرکردنه‌وه‌و ره‌فتاردا داوایه‌کى ئیسلامیی و پێداویستیه‌کى ژیانى سه‌رده‌م و واقیعى کوردستان و عێراقه .
21- سته‌مکارىو تاکڕه‌وى سه‌رچاوه‌ى زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى خراپه‌کارى و دواکه‌وتوویىیه‌کانى رابردوو و ئێستاى ناوچه‌که‌ن و روبه‌رووبوونه‌وه‌یان ئه‌رکێکى ئیسلامی و ئه‌خلاقى و نیشتمانى سه‌رجه‌م گه‌لانى ناوچه‌که و بزاڤه سیاسییه‌کانیه‌تى.
22- حکومه‌ت ده‌زگایه‌کى مه‌ده‌نى بێلایه‌نه له‌به‌رامبه‌ر ته‌وژمه فکرى و سیاسىیه‌کانى ناو کۆمه‌ڵگاو زه‌مینه‌یه‌که بۆ کارى هاوبه‌ش و پێکه‌وه ژیان که مه‌رجى هاتنه‌دى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و گه‌شه‌کردنى سیاسىیه.
23- ره‌تکردنه‌وه‌ى ده‌مارگیرى و هه‌ڵاواردنى نه‌ته‌وه‌یی و ئاینى و مه‌زهه‌بى و تایه‌فه‌گه‌رى له کوردستان و عێراقدا.
24- په‌روه‌رده‌یه‌کى ئیسلامیی راسته‌قینه هۆکارى پێگه‌یاندنى هاووڵاتییه‌کى ( ێالح )و فه‌رمانڕه‌وایى پێگه‌یشتووه.
ئامانجه‌کانی یه‌کگرتوو:
یه‌که‌م/بوارى سیاسى :
أ- مه‌سه‌له کوردستانییه‌کان:
1- تێکۆشان له پێناو به‌ده‌ستهێنانى مافه ره‌واکانى گه‌له‌که‌مان که له‌م قۆناغه‌دا له به‌ده‌ستووری کردنى فیدراڵیه‌ت وچه‌سپاندنى مافه‌کانى تردا به‌رجه‌سته ده‌بێت.
2- کارکردن له پێناو سڕینه‌وه‌ى ئاسه‌واره‌کانى سیاسه‌تى(پاکتاوکردنى ره‌گه‌زى) و(ده‌رکردن)و( راگوێزان) له‌کوردستاندا .
3- هه‌وڵدان بۆ دیارى کردنى ره‌سمیى چاره‌نووسى ئه‌نفاله‌کان و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى که‌س و کاریان و دیارى کردنى ره‌مزێکى نیشتیمانى بۆیان.
4- هه‌وڵدان بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی که‌سوکاری قوربانیانی ده‌ستی رژێمی به‌عس وه‌ک قوربانیانی کیمیاوی و... هتد .
5- هه‌وڵدان له پێناو به‌هێزکردنى رۆڵى په‌رله‌مانى کوردستان له رێى گۆڕ‌انى بۆ ده‌زگایه‌کى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات که بتوانىَ ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌کانى یاسادانان و چاودێرى و لێپرسینه‌وه‌ى حکومه‌ت و بڕیاردانى بوودجه و نوێنه‌رایه‌تى کردنى گه‌ل له‌مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌کاندا راپه‌ڕێنىَ .
6- داکۆکیکردن له دۆزى کورد له‌به‌رده‌م راى گشتى و له‌کۆڕ وکۆمه‌ڵه عه‌ره‌بى و ئیسلامیه‌کانداو نیشاندانى گه‌لى کوردستان وه‌ک گه‌لێکى خاوه‌ن ماف و کێشه‌یه‌کى عادیلانه به مه‌به‌ستى پشتیوانى لێکردنى.
7- داکۆکیکردن له دروستکردنى په‌یوه‌ندیه‌کى هاوسه‌نگ له نێوان گه‌لی کورد‌و گه‌لانى دراوسێداو هه‌وڵدان بۆ قوڵکردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى گفتوگۆى کوردى عه‌ره‌بى و کوردى فارسى و کوردى تورکى که ده‌بنه مایه‌ى ئاشتى و سه‌قامگیرى و پێکه‌وه ژیانى گه‌لانى ناوچه‌که.
8- پشتیوانى کردن له خه‌باتى گه‌لى کوردستان له پارچه‌کانى تر‌ى کوردستاندا له پێناو گه‌یشتن به مافه‌کانیان و دۆزینه‌وه‌ى رێگا چاره‌یه‌کى ئاشتیانه بۆ کێشه‌که‌یان .
9- هه‌وڵدان بۆ پارێزگاریکردن له شوناسى نه‌ته‌وه‌یی و به‌ها باڵاکانى کۆمه‌ڵگه له‌به‌رده‌م رووه سلبىیه‌که‌ى ته‌وژمى جیهانگیرى.
10- پشتیوانى کردن له‌مافه‌سیاسی و مه‌ده‌نى و رۆشنبیریه‌کانى گه‌لى تورکمان .
11- پشتیوانى کردن له مافه سیاسی و مه‌ده‌نى و رۆشنبیرىیه‌کانى نه‌ته‌وه‌ى کلدو ئاشوور.
12- هه‌وڵدان بۆ دیاریکردنى سنوورى هه‌رێمى کوردستان به شێوه‌یه‌کى یاسایی و به‌پێى به‌ڵگه مێژووییه‌کان .
ب- مه‌سه‌له عێراقى یه‌کان:
1- به‌شداریکردن له بنیاتنانى عێراقێکى دیموکراسى فیدرالى په‌رله‌مانى فره‌یی یه‌کگرتوو .
2- هه‌وڵدان بۆ کۆتایی هێنان به تیرۆر‌و توندوتیژى و گێڕانه‌وه‌ى ئاساییش و ئارامى بۆ سه‌راسه‌رى وڵات .
3- ره‌تکردنه‌وه‌ى هه‌ر هه‌وڵىَ له پێناو باڵاده‌ستى نه‌ته‌وه‌یی یاخود مه‌زهه‌بى و هه‌رشێوازێکى سته‌مکارى و تاکڕه‌وى له عێراقى ئاینده‌دا.
4- پشتیوانیکردن له رێکخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی عێراق له‌گه‌ڵ هێزه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا به‌جۆرێک که خزمه‌تی چه‌سپاندنی ئاشتی و ئاسایشی نلوچه‌که‌و سه‌ربه‌خۆیی عێلق و ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی پێکهاته‌کانی گه‌لی عێراقدا بێت .
5- کارکردن له پێناو ئه‌وله‌ویه‌تدان به‌و ناوچانه‌ى له سایه‌ى رژێمى دکتاتۆرى پێشوودا زیانى زۆرتریان به‌رکه‌وتووه له‌کاتى دیاریکردنى بوودجه‌ى نیشتیمانیدا .
6- خه‌باتکردن له پێناو سڕینه‌وه‌ى ئاسه‌واره‌کانى کلتوورى به‌عس و بڵاوکردنه‌وه‌ى بیرى میانڕه‌وى و لێبورده‌یى و پێکه‌وه‌ژیان و رۆشنبیریی مافه‌کانى مرۆڤ .
7- رێکخستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى عێراق له‌گ |