دوا ژماره‌ی هه‌فته‌نامه‌ی یه‌کگرتوو ژماره (699)
بەیاننامەی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سەبارەت بە پرسی کەرکوک و یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکان لە رۆژی 22/7/2008
[چوارشه‌ممه 23-7-2008]جه‌لال تاڵه‌بانى یاسای هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى په‌سه‌ندكراوى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقی رِه‌ت ده‌كاته‌وه
نوسینگه‌ى جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مرِۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت كه سه‌رۆك كۆمار ئه‌و یاسایه رِه‌ت ده‌كاته‌وه كه دوێنێ له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ند كرا...
زیاتر ...
[چوارشه‌ممه 23-7-2008]رِۆژانه له به‌رازیل 3 كه‌س موسڵمان بوونى خۆى رِاده‌گه‌یه‌نێت
به‌گوێره‌ى ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ ژماره‌ى تازه موسڵمانه‌كان له وولاَتى به‌رازیل رِووى له‌به‌رز بوونه‌وه كردووه‌و به‌شێوه‌یه‌ك رِۆژانه له شارى ساوپاولۆ 3 كه‌س موسڵمان بوونى خۆى رِاده‌گه‌یه‌نێت.
[چوارشه‌ممه 23-7-2008]دۆزینه‌وه‌ى برِێكى زۆر ته‌قه‌مه‌نى له‌ناو باڵه‌خانه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى عیراقى
عبد ذیاب عجیلى وه‌زیرى خوێندنى باڵاوتوێژینه‌وه‌ى زانستى عیراقى ئه‌مرِۆ رِایگه‌یاند برِێكى زۆر ته‌قه‌مه‌نى له‌نێو باڵه‌خانه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه كه به‌س بوو بۆ وێرانكردنى سێ نهۆم.
[چوارشه‌ممه 23-7-2008]ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی خاوه‌ن بروانامه ئه‌هلیه ئیسلامیه‌كان راگه‌یه‌نرا و زۆربه‌ی به‌شداربوانیش سه‌ركه‌وتو بوون
ر.و.ئه‌وقاف ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی خاوه‌ن بروانامه ئه‌هلیه ئیسلامیه‌كان راگه‌یه‌نرا، بۆ بینینی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌یری سایتی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف (www.merakrg.org) بكه‌ن.
[چوارشه‌ممه 23-7-2008]باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا كوشتنی رۆژنامه‌نووس سۆران حه‌مه مه‌حكوم ده‌كات
به‌یاننامه‌یه‌ك له لایه‌ن سه‌رۆكی تیمى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى پارێزگاى كه‌ركوك هاوه‌رد كیگان و جێگرى سه‌رۆك تیمى تیمى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێمى له هه‌ولێر لوسى تاملین سه‌باره‌ت به كوشتنى رۆژنامه‌نوسى گۆڤارى لڤین سۆران حه‌مه له كه‌ركوك.
[چوارشه‌ممه 23-7-2008]ئەمیدارى گشتى پێشوازى دەکات لە وەفدێکى مەکتەبى سیاسی بزوتنەوەى ئیسلامى
کاتژمێر 11 ى پێش نیوەرۆى ئەمرۆ چوار شەممە بەروارى بەروارى 23/7/2008 بەرێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد بەهائەدین ئەمیندارى گشتى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان لە بارەگاى تایبەتى خۆى بە ئامادەبوونى بەرێز مامۆستا ابوبکر کاروانى ئەندامى مەکتەبى سیاسى پێشوازى کرد لە وەفدێکى بزوتنەوەى ئیسلامى لە کوردستان کە پێک هاتبوو لە کاک عیرفان ملا على و کاک شوان قەڵادزەیى ئەندامانى مەکتەبى سیاسی بزوتنەوەى ئیسلامى.
[چوارشه‌ممه 23-7-2008]مەکتەبى ڕاگەیاندنى یەکگرتوو،تیرۆرکردنى ڕۆژنامە نوس (سۆران مامە حەمە) ئیدانەو مەحکوم دەکات
شەوى (21 – 22/7/2008) لە گەڕەکى شۆڕیجەى شارى کەرکوک ڕۆژنامەنوس (سۆران مامە حەمە) لە بەردەم ماڵى خۆیان لە لایەن کۆمەڵە چەکدارێکى نەناسراوەوە تیرۆرکرا...
[چوارشه‌ممه 23-7-2008]د.محمد: ئه‌گه‌ریاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان هه‌ڵنه‌وه‌شێنرێته‌وه به‌شدارى دانیشتنه‌كانى دیكه‌ى په‌رله‌مان ناكه‌ین
گۆران لوقمان له‌بارى كشانه‌وه‌ى هه‌ردوولیستى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان هاوپه‌یمانى كوردستان , د.محمد ئه‌حمه‌د بۆ ته‌له‌فزیۆنى یه‌كگرتوو-كه‌ناڵى چه‌مچه‌ماڵ له‌لێدوانێكیدا وتى"به‌هۆى زیادكردنى ماده‌یه‌ك بۆ یاساكه كه‌ئاماه‌بوو به‌دابه‌ش كردنى شارى كه‌ركوك به‌ده‌نگدانى نهێنى كه یه‌كه‌م جاره له یاساى په‌رله‌مانى عێراقیدا شتى وا بكرێت....
[چوارشه‌ممه 23-7-2008]مه‌لبه‌ندی 10ی شاره‌زوری یه‌كگرتوو پێشوازی له قایمقام و سه‌رۆكی شاره‌وانی و به‌رێوه به‌ری ئاسایش و به‌رێوه به‌ری پۆلیسی سه‌ید سادق كرد
ئه‌مرۆ رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 23/7/2008 وه‌فدێكی حكومی به سه‌رپه‌رشتی به‌رێزی مامۆستا ( اركان ) قایمقامی سه‌ید سادق و به‌رێزان ئه‌ندازیار ره‌وف قادر سه‌رۆكی شاره‌وانی سه‌ید سادق و ( كاك جوهر ) به‌رێوه به‌ری ئاسایش و رائد حكیم به‌رێوه به‌ری پۆلیس سه‌ردانی مه‌لبه‌ندی 10ی شاره‌زوری یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانیان كرد.
[چوارشه‌ممه 23-7-2008]مه‌لبه‌ندێ نه‌هێ ئاكرێ یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان پێشوازى ل شاندكێ لقێ نه‌هێ پارتى دیمكراتى كوردستان دكه‌ت
ل به‌روارێ روژا چوارشه‌مبى رێكه‌فتى ( 23/7/2008 ) ل ده‌م ژمێر ( 10) سپێدێ شاندێ مه‌لبه‌ندێ نه‌هێ ئاكرێ یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان پێكهاتى بوو ژ به‌رێزان ( ایاد كامل به‌رپرسێ راگه‌هاندنێ و به‌رێز نه‌زیر سعید كارگێرى مه‌لبه‌ندێ وبه‌رێز شڤان محمد سلیم كارگێرى لقێ ئاكرێ و عوسمان انور) ،پێشوازى كر ل شانده‌كێ لقێ نه‌هێ ئاكرێ پارتى دیمكراتى كوردستان .
[چوارشه‌ممه 23-7-2008]ئۆتۆمبێلێكى سه‌دام به‌به‌هاى 370 هه‌زار دۆلار فرۆشراوه به‌هاولاَتییه‌كى به‌ریتانى
به‌گوێره‌ى رِاپۆرتێكى رِۆژنامه‌ى (ته‌له‌گراف) ى به‌ریتانى له‌هه‌واڵێكیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه ئۆتۆمبێلێكى سه‌رۆكى پێشووى عێراقى به به‌هاى (370) هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكى فرۆشراوه به هاولاَتییه‌كى به‌ریتانى.
[چوارشه‌ممه 23-7-2008]ساڵح موتڵه‌گ رِایگه‌یاند كه یه‌كه‌مین جاره پرۆسه‌ى دیموكراسى له په‌رله‌ماندا به‌رِێوه‌ده‌چێت
ئا /محمد ئه‌ركان ساڵح موتڵه‌گ سه‌رۆكى به‌ره‌ى دیاڵۆگى نیشتمانى پێشوازى له برِیارى په‌سه‌ند كردنى یاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان كرد له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌و رِایگه‌یاند كه یه‌كه‌مین جاره پرۆسه‌ى دیموكراسى له په‌رله‌ماندا به‌رِێوه‌ده‌چێت چونكه به‌شێوه‌ى نهێنى به‌رِێوه‌چووه‌و به‌مه‌ش ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان له‌وترسه رِزگاریان بوو كه به‌هۆى ده‌نگدانه‌وه له‌سه‌ر یایاى كه‌ركوك توسیان ده‌هات .
[چوارشه‌ممه 23-7-2008]گۆردن براون ئاشكرایكرد، له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه ئه‌ركه‌كانی سوپای به‌ریتانیا له عێراق به شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی ده‌گۆڕێن
ئا /محمد ئه‌ركان گۆردن براون سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند،سوره‌له‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا 4100 سه‌ربازه له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه وه ئه‌ركه‌كانی سوپای به‌ریتانیا له عێراق به شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی ده‌گۆڕێن.
[چوارشه‌ممه 23-7-2008]له‌ئایینده‌یه‌كى نزیكدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى شارى به‌غدا ده‌كات
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن كه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌كاتێكى ئایینده‌دا سه‌ردانى شارى به‌غدا ده‌كات و چاوى ده‌كه‌وێت به‌گه‌وره كاربده‌ستانى حكومه‌تى عێراقى و چه‌ندین ته‌وه‌ر ده‌خه‌نه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه.
[چوارشه‌ممه 23-7-2008]برِیاره پۆستى وه‌زاره‌تى داد بدرێته كاندیدى لیستى یه‌كگرتوو ،م.دیندار نه‌جمان دۆسكى
محمد ئه‌ركان /سایتى یه‌كگرتوو له‌مباره‌یه‌وه د.محمد ئه‌حمد سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو به‌ده‌نگى یه‌كگرتووى رِاگه‌یاند كه پاش یه‌كلابونه‌وه‌وى پۆستى وه‌زیرى داد بۆ لیستى كوردى له به‌غداد و رِه‌زامه‌نجى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته برِیاره پۆستى وه‌زیرى داد بدرێته پاڵێوراوى یه‌كگرتوو كه بریتیه له به‌رِێز م. دیندار نه‌مان دۆستى و هه‌مو لایه‌نه‌كانیش كۆكن له‌سه‌ر ناوبراو .
[چوارشه‌ممه 23-7-2008]سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌سه‌ندكردنى یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان به‌كوده‌تاى داده‌نێت
ئا/محمد ئه‌ركان سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌سه‌ندكردنى دوێنێى یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه به پرۆسه‌یه‌كى سیاسی له قه‌ڵه‌م ده‌دات كه ئامانج لێى كوده‌تایه به‌سه‌ر ده‌ستورى عێراقیدا و دووپاتى ده‌كاته‌وه كه پابه‌ند نیه به ده‌ره‌ئه‌نجامه‌كانیه‌وه .
[چوارشه‌ممه 23-7-2008]ئه‌مریكا نیگه‌رانى خۆى ده‌ربرِى له‌هه‌مبه‌ر بلاَوكردنه‌وه‌ى سیسته‌مى دژه موشه‌كى رِووسى له‌سه‌ر خاكى كوبا
ئا/ ئه‌ڵوه‌ند كوێستانىلێپرسراوێكى ئه‌مریكا هۆشداریدا له بلاَوكردنه‌وه‌ى سیسته‌مى دژه موشه‌كى رِووسیا له‌سه‌ر خاكه‌كانى كوباو به‌به‌زاندنى هێڵه سووره‌كانى ناوبرد له‌به‌رامبه‌ر وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكادا.
[چوارشه‌ممه 23-7-2008]دانا بیرینۆ: زانیارى نییه كه جارێكى تر جۆرج بۆش سه‌ردانى عێراق ده‌كات یان نا
ووته‌بێژى كۆشكى سپى ئه‌مریكا رِایگه‌یاند: ئه‌و زانیارى له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه ئایا سه‌رۆكى وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى به‌ر له‌كۆتایى هاتنى ماوه‌ى ده‌سه‌لاَته‌كه‌ى جارێكى تر سه‌ردانى عێراق ده‌كاته‌وه یان نا.
[سێ شه‌ممه 22-7-2008]ئه‌ڵمانیا لێپرسراوێكى په‌كه‌كه ده‌ستگیر ده‌كات
لێپرسراوێكى حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیركردنى سه‌ركرده‌یه‌كى پارتى كرێكارانى كوردستانى له‌و وولاَته رِاگه‌یاند.
[سێ شه‌ممه 22-7-2008]لقى كۆیه‌ى یه‌كگرتوو سه‌ردانى ناوچه‌ى كۆیه‌ى پارتى ده‌كات
له به‌روارى 21/7/2008 كاتژمێر(10) ى به‌یانى وه‌فدێكى لقى كۆیه‌ى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان كه پێكهاتبوو له به‌رِێزان (فتاح عبدالرحمن ) ل.لق و (كاوه ممند ) و (ئارام كریم) و (رۆستم كریم ) ئه‌ندامانى لق سه‌ردانى ناوچه‌ى كۆیه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیان كرد‌و به گه‌رمى له لایه‌ن ل/لق و ئه‌ندامانى لقه‌وه پێشوازى لێكران ،
[سێ شه‌ممه 22-7-2008]كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان كوشتنی رۆژنامه‌نووس سۆران مامه حه‌مه مه‌حكوم ده‌كات
نیویۆرك، cpj كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان كوشتنی رۆژنامه‌نووس سۆران مامه حه‌مه مه‌حكوم ده‌كات، كه شه‌وی دووشه‌ممه له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه له به‌رده‌رگای ماڵه‌وه‌یاندا له كه‌ركوك درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله.
[سێ شه‌ممه 22-7-2008]هه‌ردوو لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق به جێ‌دێڵن
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوویه‌وه به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌ڵام به‌هۆی دروست بوونی مشتومرێكی زۆر و نارێكی كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ردوو لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هۆڵی په‌رله‌مانی عێراقیان به‌جێهێشت.
[سێ شه‌ممه 22-7-2008]مامۆستا علی محمد ئه‌حمد وەزیرى دەوڵەت لە حکومەتى عێراقى فیدراڵ سەردانى بەڕێز رافع العیساوى ده‌كات
ئا/ ڕاگەیاندنى وەزارەت ئه‌مڕۆ سێشەممە 22/7/2008 بەڕێز مامۆستا علی محمد ئه‌حمد وەزیرى دەوڵەت لە حکومەتى عێراقى فدراڵ سەردانى بەڕێز (رافع العیساوى)کرد لە بارەگاى خۆى بەمەبەستى پیرۆزبایى لێکردن بە بۆنەى دەست بەکاربوونی وەک جێگرى سەرۆکى وەزیرانى عیراقى .
[سێ شه‌ممه 22-7-2008]لێژنەى دارایى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراقى سەرقاڵى پێداچوونەوەیە بۆ بڕینەوەى مووچە بۆ قوتابیانى کۆلێژو پەیمانگاکان
ئا/ ئەڵوەند کوێستانى ئەندامێکى لێژنەى پەروەردەو فێرکردن لەئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراقى ئاشکرا کردووە کە لێژنەکەیان سەرقاڵى پێداچوونەوەى پێشنیارێکە بۆ پێدانى مووچەیەکى ماگانە بە قوتابیانى کۆلێژو پەیمانگاکان.
[سێ شه‌ممه 22-7-2008]سێ دیلە ئەڵمانییەکە گەیشتنەوە وو‌ڵاتى خۆیان
بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵ ئەو سێ دیلە ئەڵمانییەى کەلاى چەکدارنى پارتى کرێکارانى کوردستان ئازادکرابوون ئەمڕۆ گەیشتنەوە ئەڵمانیا.