|
|
|
| 27-10-2011 | 767 جار خوێندراوهتهوه |
| وەزارەتى خوێندنى باڵا دەرماڵەى هاوسەریى بۆ نێردراوانى تواناسازى خەرج دەکات |
| |
کوردیو-کاروان کەریم
لەرونکردنەوەیەکدا وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى نێردراوانى تواناسازى ئاگاداردەکاتەوە کە ئەوانەى لەسەفەرکردنیان بەمەبەستى خوێندنى ئەکادیمى هاوسەرەکانیان هاورێیەتیان دەکەن 50%ى دەرماڵەى هاوسەرییان بۆ خەرج دەکرێت .
لە ڕونکردنەوەکەدا کە ماڵپەرى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێم بڵاو یکردوەتەوە ،نێردراوانى تواناسازى ئاگادار دەکاتەوە کە بەپێى رێنمایى دارایى ئەنجومەنى وەزیران 50% دەرماڵەى هاوسەر بۆ هەموو ئەوانە خەرج دەکرێت کە بەمەبەستى خوێندنى ئەکادیمى هاوسەرەکانیان هاورێیەتیان دەکەن ،وە ئەوانەى وەرگرتنى دەرماڵەکە دەیانگرێتەوە دەبێت فۆرمى تایبەت بەپێدانى دەرماڵەى هاوسەریى پڕبکەنەوە وبەم ئیمەیڵە رەوانەى بکەن hcdp.pay@mhe-krg.org.
ح.ج
|
|
|
|