كەركوك... دوو ئەندامی باندێكی ساختەكردنی دۆلار دەستگیر كران

05/04/2016 - 12:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

ئاسایشی كەركوك ڕایدەگەیەنێت: لە هەفتەی ڕابردوودا توانیویانە دوو كەس دەستگیر بكەن كە دۆلای ساختەی ساغ كردوەتەوە.
ئاسایشی كەركوك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسوك نوسیویەتی: لە هەفتەی ڕابردوودا دوو كەسیان بە تۆمەتی ساغ كردنەوەی دۆلاری ساختە دەستگیر كردووە كە دوای داننان بە تاوانەكەیان ڕادەستی پۆلیسی ئـابوریمان كردن بەپێی تایبەتمەندێتی.
هەروەها ئاماژە بەوەش كراوە:" ئـەم دو كەسەی كە دەستگیر كراون كەسانی سەرەكی باندەكە نەبوون بۆیە كەسە سەرەكیەكان لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە هەوڵی  بەردانی ئـەو دوكەسەیان دەدا".
لە كۆتای ڕاگەیەندراوەكەدا   ئـاسایشی كەركوك  داوا  لە خەڵك ودەسەڵاتی شارەكە دەكات چاودێری زیاتری دەزگا ئـەمنیەكان بكەن تا نەبن بە شەریكی دزوچاوچنۆك و تاوانباران.

سەلام بێستانسوری