لە هەڵەبجە بومەلەرزەیەك ڕوویدا

06/04/2016 - 09:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: دوا نیوەڕۆی دوێنێ بومەلەرزەیەك بە گوڕی  3.2 لە پارێزگای هەڵەبجە ڕوی داوە كە هیچ زیانێكی نەبوە.


بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ڕایدەگەیەنێت: لە رێكەوتی 05/04/2016 كاتژمێر 02:11 خولەكی دوای نیوەرۆ بە كاتی هەولێر بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.2 پلە بە پێی پێوەری رێختەر لە دووری 18 كم لە دەوروبەری شاری هەڵەبجە وە بە قولایی10 كم ڕویدا.


لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەش كردووە: ئەو بومەلەرزەیەیی كە لە پارێزگای هەڵەبجە ڕوویدا   هیچ زیانێكی نەبووە.

 

سەلام بێستانسوری