پێنجوێن... خۆپیشاندان دەستی پێكرد، ڕێگای سەرەكی پێنجوێن/سلێمانی دارخرا

06/04/2016 - 12:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

بەهۆی بڕینی كارەبای پێنجوێن لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ژمارەیەك لە دانیشتوانی پێنجوێن گردبونەوەیەكیان ئەنجامدا و ڕێگای سەرەكی پێنجۆن/سلێمانیان داخست .


پەیامنێرمان پێی ڕاگەیاندین ئەمڕۆ پێنج شەممە ژمارەیەك لە دانیشتوانی قەزای  پێنجوێن لە  دژی نەبوونی كارەبا  خۆپیشاندانێكان ئەنجامدا و ڕێگای سەرەكی پێنجۆن/سلێمانیان داخست،  داوا دەكەن لە داهاتی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ پارەی نوێنكردنەوەی گرێبەستەكە دابین بكەن.


سەبارەت بە بڕینی كارەبای پێنجوێن ئەندازیار سالار حسام الدین، بەرێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی بە كوردیوی  ڕاگەیاند: بۆئەوەی دانیشتوانی سنوری قەزای پێنجوێن بێ‌ كارەبا نەبن، تیمەكانمان سەرقاڵی بەستنەوەی كارەبا قەزای پێنجوێنن بە تۆری كارەبای كوردستانەوە بۆ ئەوەی بەزووترین كات كارەبایان پێبدەین.


جێگای ئاماژە پێدانەڕۆژی دووشەممە ٤ی نیسان  كۆماری ئیسلامی ئێران كارەبای پێنجوێنی بڕی و بەو هۆیەوە تا ئێستا نەتوانراوە كارەبا بە پێنجوێن بدرێتەوە


سەلام بێستانسوری