بۆیەكەم جار پێدانی ڤیزەی حەج لە هەولێر دەدرێت

07/04/2016 - 09:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

وەزارەتی ئەوقاف ڕایدەگەیەنێت: ڤیزەی حاجیانی عیراق و هەرێمی كوردستان لە كونسولخانەی سعودیە لەهەولێر   دەدرێت و داوای پشكی زیاتریش بۆ حاجیانی هەرێم دەكرێت.

وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ڕایگەیاند:"  بۆ سەردانی ئەمساڵی حاجیانی هەرێم ڤیزەی سەرجەم حاجیانی عیراق و هەرێمی كوردستان لەكونسولخانەی سعودیە لەهەولێر دەدرێت".


لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتوە: " داوای زیادكردنی پشكی حاجیانی هەرێم و ئاسانكاری زیاتری وڵاتی سعودیەی بۆ حاجی و عومرەكاران و خاوەن كۆمپانیاكانی حەج و عومرە كردوە".


لە كۆتای ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو:"  كونسولخانەی سعودیە  سەرقاڵی تەواوكردنی بەشی پێدانی ڤیزان لەناو كونسولخانەكەیان و بەتەواوبوونی ئەو بەشە ڤیزەی حاجی و عومرەكارانی هەرێمی كوردستان و سەرجەم حاجیانی عیراقیش هەر لەشاری هەولێر دەدرێت".

 

سەلام بێستانسوری