ئەمڕۆ ئەم موچەیە دابەشدەكرێت

19/04/2016 - 09:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان


بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمرۆ دەست دەکەن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری مامۆستایانی ناو شاری سلێمانی.

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە میدیاكانی ڕاگەیاند "سبەینێ مووچەی مامۆستایانی ناوشار دابەشدەکەین".

وتیشی، ئەو مامۆستایانەی کە گرێبەستیان هەیە، ئەگەر گرێبەستەکانیان نوێ کرابێتەوە سبەینێ مووچەکانیان دابەشدەکەن.

شایەنی باسە دوێنێ دووشەممە موەی مامۆستایانی سنووری پەروەردەكانی دەرەوەی ناوشاری سلێمانی دابەشكراوە.


ڕێبین عەلی