ڕێگری بكە تاكو بەردی زراوت بۆ دروست نەبووە

14/04/2016 - 11:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

چەرەزاتی گازۆ یەكێكە لەجۆرە بەسوودەكانی چەرەزات و پڕە لەپڕۆتین و مادەی بەسوودو بەپێی توێژینەوەكانیش گازۆ ڕێگری دەكات لەنەخۆشی شێرپەنجە.
لەكاتی جەژنەكان و بۆنەكان لەزۆربەی شوێنەكان جۆرەكانی چەرەزات دادەندرێت، یەكێك لەجۆرەكانیشی گازۆیەو بەپێی توێژینەوەكان ئەو جۆرە چەرەزاتە سوودی زۆری بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە وەك نەخۆشیەكانی شێرپەنجەو زایەندی و قژو كەمخوێنی و بەهێزكردنی ئێسك و گەشەی ددانەكان و گەدەو نەخۆشیەكانی.
بەهۆی بوونی مادەی نیكل لەناو گازۆدا ئەویش یەكێكە لەمادە كیمیاویەكان و دژە ئۆكسێنەو دەبێتە مایەی دوورخستنەوەی نەخۆشیەكانی دڵ و شێرپەنجە لەمرۆڤ.
هەروەها بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی كەمی چەوری تێیدا بەبەراورد لەگەڵ جۆرەكانی تری چەرەزات، ئەویش سوودی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و سووری خوێن و بەهۆی بوونی مادەی مەگنیسیۆم تێیدا گازۆ كاریگەری هەیە لەسەر فشاری خوێن و ڕێگریشە لەبەردەم دڵە كوتێ‌.
لەبەشێكی تری توێژینەوەكەدا ئەوەش دەركەوتووە كە بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەیەی كراوە خواردنی چەرەزاتی گازۆ دەبێتە هۆی ڕێگری لەدروست بوونی بەرزی زراو.
 

ئـ . كـ