هەفتانە دووجار سیر بخۆ، كاریگەرییەكەی بەم جۆرەیە

14/04/2016 - 11:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

بەپێی توێژینەوەیەكی چینی خواردنی سیر دەبێتە مایەی دووربوونی مرۆڤ لەتووش بوونی بەنەخۆشی شێرپەنجەی سیەكان.
رۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانی هەواڵێكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا ئاماژەی بەوەداوە، لەچین توێژینەوەیەك ئەنجامدراوەو ئەوەی دەرخستووە، كەخواردنی سیر لەهەفتەیەك بۆ دوو جار دەبێتە مایەی دووربوونی مرۆڤ لەنەخۆشی شێرپەنجەی سیەكان.
لەتوێژینەوەكە پسپۆرانی چینی تاقیكردنەوەیان لەسەر (1424) كەس ئەنجامداوەو ئەوەیان بۆ دەركەوتووە كەئەوانەی لەماوەی هەفتەیەك دوو جار سیریان خواردووە، بەڕێژەی (44%) لەوانەی كەسیریان نەخواردووە كەمتر تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی سیەكان بوونە.
هەروەها توێژینەوەكە راشیگەیاندووە، خواردنی سیرەكە بەسروشتی خۆی بێت یان بەشێوەی كوڵاندنی ناو خواردنەكان بێت جیاوازیەكی ئەوتۆی نییەو كاریگەری خۆی هەیە.

 

ئـ . كـ