كەس وكاری ئەنفال كراوان رێگای كەركوك سلێمانیان داخست

14/04/2016 - 11:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیو -
لە بەرامبەر خەمساردی حكومەتی هەرێم‌و پشتگوێ‌ خستنی داوا كارییەكانیان ئەمڕۆ كەس‌وكاری ئەنفالكراوان، لە سنوری چەمچەماڵ رێگەی سەرەكی نێوان كەركوك_ سلێمانیان داخست.

ئەمڕۆ 28 ساڵ بەسەر یادی ئەنفالدا تێدەپەڕێت كەس‌و كاری ئەنفاكراوانیش، جگە لەوەی رێگەیان نەدا یادی ئەنفال بكرێتەوە، هاوكات وەك نارەزاییەك لە بەرامبەر خەمساردی حكومەتی هەرێم‌و پشتگوێ‌ خستنی داواكارییەكانیان ناڕەزاییان دەربڕی.

بە گوێرەی زانیارییەكان ئەمرۆ كەس و كاری ئەنفالكراوان  لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ نزیك رێگەی سەرەكی كەركوك- سلێمانی بە بێ‌ هیچ رێورەسمێك لەو شوێنە كۆبوونەوە و رێگاكەیان داخست.
ئەمەش لەكاتیكدایە، كە ئیدارەی‌ چەمچەماڵ‌و ڕێكخراوەكانی‌ ئەنفال وەك ناڕەزایەتیەك بەرامبەر دواكەوتنی‌ موچەی‌ كەسوكاری‌ ئەنفال بڕیاریاندا ئەمڕۆ (14- 4- 2016) هیچ مەراسیمێك بۆ (28) ساڵەی‌ ئەنفال ڕێك نەخرێت.
هاوكات  چەند مانگێكە كەس‌وكاری ئەنفالكراوان موچەیان وەرنەگرتووە.
هـ ن