لەبەر ئەو گرفتە فۆرد سەدان هەزار ئۆتۆمبێل دەكێشێتەوە

05/08/2016 - 13:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

 

كۆمپانیای فۆر بۆ ئۆتۆمبێل ئاشكرای كرد، سەدان هەزار ئۆتۆمبێلی لەبازاڕەكان بەهۆی بوونی هەڵەیەكەوە دەكێشێتەوە.
كۆمپانیای فۆرم ئاشكرای كردووە، ئەو كێشەیەی بۆتە مایەی كێشانەوەی (830) هەزار ئۆتۆمبێل لەوویلایەتە یەكگرتووەكان و مەكسیك، گرفتی قوفلی دەرگاكانە، كە كاریگەری دەبێت بۆ سەر گیانی سەرنشینەكانی.
ئەمەو ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە بڕیارە بكێشرێنەوە بۆ نێو لقی كۆمپانیاكانی فۆرد تاكو چاك بكرێنەوە بریتین لەجۆرەكانی (ئیسكیپ و ماستانگ و لنكۆڵن) لەمۆدێلەكانی (2012 – 2015).
هەروەها بۆ خەرجی كێشانەوەی ئۆتۆمبێلەكانیش بڕی (270) ملیۆن دۆلار تەرخان كراوە، لەكۆی ئەو سەدان هەزار ئۆتۆمبێلەش (61) هەزاریان لە ووڵاتی مەكسیكن.

 

ئـ . كـ