(Kia K4000) ئۆتۆمبێلی هەژاران

28/05/2017 - 11:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

ئۆتۆمبێلی (Kia K4000) ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكابە سندوقێكی گەورەی (بۆدی) لە دواوە هەیە بۆ گواستنەوەی كاڵاكان، لە رووی پێشەوە بە شێوازێكی جوان دیزاین كراوە.

ئەو ئۆتۆمبێلە لە كوردستاندا رەواجێكی زۆری هەیە لە نێو هاوڵاتیان، بە تایبەت لە لایەن بازرگانان و جوتیاران و خاوەن كۆگاكان و ئەو شوفێرانەی بە كرێ بار دەگوازنەوە، بەو پێیەی ئەو ئۆتۆمبێلە بارێكی زۆر هەڵدەگرێ كە دەگاتە دوو تەن و نیو.

ئەو قەبارە گەورەیە لە مۆدێلی (2017) بەرچاو دەكەوێ، چونكە سندوقی ئەو مۆدێلە (30) سەنتیمەتر لە مۆدێلەكانی هەمان جۆری پیكاب درێژترە.

(Kia K4000) ی مۆدێل (2017)، كێشێكی لێخوڕینی بەهێزی هەیە بە بوونی بزوێنەرێك بە قەبارەی (0.3) لیتر، بۆیە لە توانایدایە بە بارێكی زۆرەوە بە خێرایی رێبكات.

جگە لەوانەش ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە سیستەمی فێنككەرەوە لە خۆ دەگرێت هەر لەبەر ئەو هۆیەیە لە لایەن شۆفێرانی هەرێمی كوردستان رەواجێكی زۆری هەیە.

كۆمپانیای كیا مۆتۆرز لە هەرێمی كوردستان گرنگییەكی زۆر بە كڕیارەكانی دەدات، بۆیە هاوشانی ووڵاتانی دیكە ئێستا (Kia K4000) مۆدێلی (2017) گەیشتۆتە هەرێم.

رۆژنامەی هەولێر

ئـ . كـ