نوێترین ئۆتۆمبێلی كیا ببینن

02/08/2019 - 07:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

كۆمپانیای كیای كۆری نوێترین ئۆتۆمبێلی خستە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لە رێوڕەسمێكدا لە شاری هەولێر، ئۆتۆمبێلەكەی نماییش كرد.

كۆمپانیای كیا نوێترین جۆری ئۆتۆمبێلی بەناوی (تێلۆرادۆ) مۆدێل (2019) ی خستە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، ئەو ئۆتۆمبێلە بە پێشكەوتووترین جۆری بەرهەمەكانی كۆمپانیای كیا دادەنرێت.

بەڕێوەبەری كۆمپانیای كیا لەعێراق رایگەیاند: ئامانج لە خستنە بازاڕی نوێترین جۆری بەرهەمەكانیان لە هەرێمی كوردستان بۆ ئەو خواستە زۆرە دەگەڕێتەوە كە ساڵانە لەرێگەی جیاجیاوە ئۆتۆمبێلەكانی كۆمپانیاكە هاوردەی عێراق و هەرێمی دەكات.