شێوازی گۆڕینی هایدرۆلیكی پاوەر پێویستی بە شارەزایی و وردەكاری هەیە

19/08/2019 - 10:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

1. هایدرۆلیكی پاوەری سوكان وەك شلەمەنی یەكانی تر تەمەنێكی دیاریكراوی هەیەو تایبەتمەندیەكانی گۆڕانكاریان بەسەردا دێت.

2. كاتێك هایدرۆلیكی پاوەر لینجییەكەی لەدەست دەدات، كۆمەڵەی سوكان دەست بە لێككردن دەكات و چەورییەكی زۆر بە كۆمەڵەكەوە دەبینرێت.

3. كۆمەڵەی سوكان دەنگی تێدەكەوێت، چونكە دیشلییەكانی راك و پینیەن بەریەككەوتنیان زیاد دەكات و هایدرۆلیكەكە چتیر توانای نییە لیكخشانی نێوانیان وەك پێویست كەمبكاتەوە.

4. سۆندەكان لێك دەكەن، چونكە لە ناوەوە تووشی داخوران دەبن، بەجۆرێك كە قەفیزیش ناتوانێت لێچوونەكەی بنبڕ بكات و دەبێت دواجار سۆندەكان بگۆڕدرێن.

5. سوكان توند دەبێت و بەئاسانی كۆنترۆڵ ناكرێت.

بۆیە پێویستە لانی كەم (100) هەزار كیلۆمەتر جارێك هایدرۆلیكی پاوەر بگۆڕدرێت و جۆر و ماركەی باش و گونجاوی بۆ بەكاربهێنرێت.

شێوازی گۆڕینی هایدرۆلیكی پاوەر پێویستی بە شارەزایی و وردەكاری هەیەو پێویستە (100%) ی هایدرۆلیكەكە بگۆڕدرێت و رێگە نەدرێت سیستمەكە هەوا وەربگرێت كە بەهۆیەوە دەنگێكی ناخۆش دەردەكات.

دەكرێت دوای گۆڕینی هایدرۆلیكی پاوەر بۆ ماوەیەك سوكان دەنگی تێدا بێت، ئەویش تا هایدرۆلیكەكە لەگەڵ تەواوی بەشەكانی سیستمەكە خۆیی رادەهێنێت و دواتر دەنگی نامێنێت.