نیسان زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ئۆتۆمبێل له‌ بازاڕه‌كاندا ده‌كێشێته‌وه‌

26/09/2019 - 08:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

كۆمپانیای نیسان زیاتر لە ملیۆنێک ئۆتۆمبێلی خۆی له‌ بازاڕه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كێشێته‌وه‌، به‌هۆی هه‌بوونی هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی له‌ سیستمی كامێرای پشته‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كاندا.

دامه‌زراوه‌ی سه‌لامه‌تی رێگاوبان و هاتوچۆی ئه‌مریكی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌: "یه‌ك ملیۆن و 230 هه‌زار ئۆتۆمبێلی كۆمپانیا نیسان كه‌ له‌ ساڵانی 2018 و 2019 به‌رهه‌مهێنراون و فرۆشراون كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكیان تیادایه‌، چونكه‌ كامێرای پشته‌وه‌یان كێشه‌ی تێدایه‌ و رێگه‌نادات وێنه‌ی پشته‌وه‌ ده‌ركه‌وێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی رووداوی هاتووچۆ".

به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌وه‌ كۆمپانیای نیسان ناچاربوو، یه‌ك ملیۆن و 230 هه‌زار ئۆتۆمبێلی خۆی له‌ بازاڕه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكێشێته‌وه‌.