لە كوردیو بیزانە، هەشت هەڵە هەیە شۆفێر توشی كارەسات دەكات

03/10/2019 - 10:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل


لەكاتی شۆفێریكردندا هەندێك هەڵە هەن، كە ئاكامەكەی یان بەرەو ڕووداوی هاتووچۆ دەچێت، یاخود بە كێشەی میكانیكی بۆ ئۆتۆمبێلەكە لەداهاتوودا دوایدێت، ترافیك ئێف ئێم هەشت هەڵەی باو بۆ شۆفێران دەخاتەڕوو:

1/ لەپێچ‌و لۆفەكاندا خێراییەكەت كەمبكەرەوە، بۆئەوەی فشار بۆ سەر كێشی ئۆتۆمبێلەكەت دروست نەبێت‌و زیانی پێنەگات.


2/ لەسەفەرە دوور‌و درێژەكاندا دەست لەسەر گێڕەكە دامەنێ، بۆئەوەی فشار‌و كێش لەسەر تروسی گێڕەكە دروست نەبێت، لەبەر ئەوەی لەئایندەدا كاریگەریی خراپ لەسەری دروستدەكات‌و گێرەكە خراپ دەبێت.


3/ كاتێك پلەی گەرما بزێنەری ئۆتۆمبێلەكە بەرز بووەوە‌و ئاوی ڕادێتەرەكە كەمبوو، لەكاتی ساردبوونەوەی‌و ئاسایی بوونەوەی پلەی گەرمای ئۆتۆمبێلەكە، ئاو بكەرە ڕادێتەرەكە، لەبەرئەوەی ئەگەر ئاوی سارد بكەیتە ڕادێتەر كە پلێتەكەی گەرم بێت، لەگەڵ تێپەڕبوونی كاتدا ڕادێتەرەكە خراپ دەكات.


4/ هەمیشە دڵنیا ببەرەوە تایەكان ڕادەی پێویست هەوایان تێدایە، لەبەرئەوەی كەمی هەوای تایەكان تەمەنی تایە كورد دەكات.


5/ ڕاستەوخۆ‌و توند پێ دامەگرە لەسەر پایدەری بەنزین "سوتەمەنی"، بەتایبەتی ئەگەر ئۆتۆمبێلەكەت گێر ئۆتۆماتیك بێت، لەبەرئەوەی تەمەنی گێرەكە كورت دەكات.


6/ لەكاتی ڕۆن گۆڕینی بزوێنەردا هەمیشە فلتەرەكە بكەرەوە‌و بیگۆڕە، بۆئەوەی ڕۆنە كۆنەكە بەتەواوی لەگەڵ خڵتەدا بێتە خوارەوە.


7/ هەرگیز كێشی زیاد لەسندوقی ئۆتۆمبێلەكەدا دامەنێ.


8/ لەكاتی پارككردنی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەی زیاتر لەدوو هەفتە، هاند پریك دامەدەرەوە‌و لەبری بەرد لەبەردەم تایەكان دابنی بەتایبەتی لەكاتی هاوین‌و بەرزی پلەی گەرمادا، بۆئەوەی هاند برێكەكە خراپ نەبێت.