وێنە.. هاتوچۆی هەولێر لەبارەی ترافیكێكی ناو شار شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

06/10/2019 - 12:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە، ترافیك لایتی عەنكاوە، كە دەكەوێتە سەر شەقامی 100 مەتری دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات، بڕیارە ئه‌مڕۆ یەكشەممە، 6/10/2019 ترافیك لایتی عەنكاوە دابخرێت و بە هێڵكارییش ڕوونكراوەتەوە، كە لەمەودوا دەبێتە دووڕیان و ترافیك لایت نامێنێت.

لە ڕاگەیەندراوەكە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕوونیشیكردووەتەوە، داخستنەكە وەك تاقیكاری و تێستە، لە ئەگەری دەركەوتنی كاریگەریی داخستنەكە بە شێوەیەكی ئەرێنی، ئەوا ترافیك لایتەكە بە شێوەیەكی هەمیشەیی دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، داوا لە شۆفێران و هاووڵاتیان دەكات، كە پابەندی داخستنەكە بن و جگە لە شوێنی دیاریكراو، لە هیچ شوێنێكی تر پێچ نەكەنەوە.

ئەلبوومی وێنەکان