چەند پێكهاتەیەكی سۆناتای 2018

05/08/2017 - 09:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

 

كۆمپانیای هیوندای بۆ ئۆتۆمبێلسازی لە كۆریای باشوور ئۆتۆمبێلی مۆدێل (2018) ی سۆناتای نمایش كردووە، ئۆتۆمبێلەكە كۆمەڵێك گۆڕانكاری نوێی تێدا كراوە، بەپێی وێنەكان بێت ئۆتۆمبێلە نوێكەی كۆمپانیای هیوندا گۆڕانكاری تەواوی تێدا كراوە، ئەمە جگە لە دیوی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە.
پێكهاتەكانی بەشێك لە ئۆتۆمبێلی سۆناتای 2018 ...

1. بزوێنەرەكەی (2.4) لیتر بەنزین بۆ چوار پستۆن رەوانە دەكات بەهێزی (178) ئەسپ.
2. بزوێنەرەكەی (2.4) لیتر بەنزین بۆ چوار پستۆن خەرج دەكات بەهێزی (185) ئەسپ، ئەوەیان جۆری دووەمە.
3. بنمیچی ئۆتۆمبێلەكە پانۆرمایە.
4. رووكاری ئۆتۆملبێلەكە هەمووی نوێكاری بۆ كراوە.
5. لایتەكانی بە سیستەمی (LED) كراوە.
6. لەماوەی (10) چركەدا خێرایی ئۆتۆمبێلەكە دەگاتە (100) كیلۆمەتر، لەیەك كاتژمێریش خێراییەكەی دەگاتە (205) كیلۆمەتر.

 

ئـ . كـ