ئایا تەبرید مەكینە بێ هێز دەكات؟ چەند ڕێنمایەك لەوبارەیەوە

06/08/2017 - 11:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

كاتێك لە هاویندا تەبریدی ئۆتۆمبێلەكانمان كارپیدەكەین ڕاستەوخۆ هەست بەوە دەكەین ئۆتۆمبێلەكە قورس دەبێت، هەندێكجار دەنگی دیلكۆ دێت، بەتایبەت لە ئۆتۆمبێلە بچووكەكان و هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەم خاڵە.


كۆمپرێسەری تەبرید، لەسەر مەكینەی ئۆتۆمبێلەكەو لەسەر قایشی تایم كێسە و كاتێك تەبریدی سەیارەكە هەڵدەكەیت ڕاستەوخۆ مەكینەی ئۆتۆمبێلەكە بەهەمان ئەو هێزەی تایەكانی پێدەجوڵێنێت پێویستە كۆمپرێسەرەكەش بجوڵێنێت، بۆیە لە هێزی تایەكان كەمدەبێتەوە و وا هەست دەكەیت كە ئۆتۆمبێلەكە خاوتر دەڕوات.


چەند ڕێنماییەكی گرنگ:
١. لەكاتی كاركردنی تەبرید نابێت فشاری زۆر بخەیتە سەر مەكینە لەڕێگای زەختی بەنزینەوە چوونكە لەوانەیە زیان بە مەكینە بگەیەنێت بەتایبەت لە كاتی بەنزینی خراپ لەناو ئۆتۆمبێل.


٢.كاتێك هەستتان كرد بەنزینی سەیارەكانتان باش نییەو دیلكۆ لێدەدات باشترە تەبرید زۆر بەكەمی بەكاربهێنن هەتا ئەوكاتەی بەنزینە خراپەكە كۆتایی دێت.


٣.كاتێك تەبرید هەڵدەكەیت ئۆتۆمبێل پێویستی بەبەنزینی زیاترە، چوونكە بۆئەوەی هێزی سوڕانەوەی كرانك شەفت بە جێگیری بمێنێتەوە پێویستی بەوەیە هێزێكی زیاتر بدات بە قایشی تایم كێس و بەمەش بەنزینی زیاتری دەوێت.


4- هەڵكردنی تەبرید بەڕیژەی ١٣٪ تا ٢٠٪ توانای مەكینە كەم دەكاتەوە.


٥.لەكاتی سەركەوتن بەهەورازدا باشترە تەبرید بكوژێندرێتەوە بۆئەو ئوتومبێلانەی مەكینەیان ١.٣ بۆ ١.٨، تەنها لەو حاڵەتەدا نەبێت كە ئۆتۆمبێل لانسی خۆی وەرگرتبێت.

 

 

سەرچاوە/ هێمن ڕەفیق ئەندازیاری میكانیك

 

س ب