لەبارەی ژمارەی شانسی ئەمانە بزانە

20/09/2017 - 10:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

ژمارەی (شانسی) ئۆتۆمبێل، یەكێكە لە پێكهاتە گرنگەكانی ئۆتۆمبێل و نیشانە كورتكراوە ئینگلیزییەكەی (VIN) ە ماناكەشی (ژمارەی ناسینەوەی ئۆتۆمبێل)ە.

ئەو ژمارەیە زۆر گرنگە بۆ ئۆتۆمبێل هەروەكو پشكنینی (DNA) ی مرۆڤە، ئەم ژمارەیە بۆ ئۆتۆمبێل ناسینەوەی ئۆتۆمبێلەكەیە لەنێو ملیۆنەها ئۆتۆمبێلی هاوشێوەی ئەو لەسەرتاسەری جیهان.

ژمارەی ناسنامەی ئۆتۆمبێلەكە لە (17) ئاماژە پێكهاتووە، هەر ئاماژەیەكیش لە (17) نیشانە پێكهاتووە، هەریەكە لەو نیشانانە ئاماژەی تایبەتن، لەنێوان ژمارە (0 – 1) هیچ نیشانەیەك دووبارە نابێتەوە.

كاركردن بە دانانی ژمارەی شانسی لەسەر ئۆتۆمبێل لەساڵی (1980) ەوە دەستی پێكردووە، كە وەك ناسنامەی ئۆتۆمبێل دەناسرێتەوە.

دانانی ژمارەی شانسی ئۆتۆمبێل هەرجارەو لە شوێنێكە، بەپێی مۆدێلی ئۆتۆمبێلەكە دەگۆڕێت، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی لەچەند جێگەیەك نوسراوە كە بریتین لە بەشی چەپەی جامی ئۆتۆمبێلەكە، یان لەتەنیشت دەرگەی شوفێر یانیش لەنێو سالۆنی ئۆتۆمبێلەكە نووسراوە.

هەروەها بۆ هەریەكێك لەم خانانە ئاماژەی تایبەت هەیە، ئەمە جگە لەوەش بۆ هەر یەكێك لە كیشوەرەكان ژمارەی تایبەت هەیە.

 

 

ئـ . كـ