ئەگەر لەكاتی رۆیشتندا گێڕی ئۆتۆمبێل كرایە بەگ

22/09/2017 - 11:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

ئەو كەسانەی ئۆتۆمبێلیان هەیە، لەوانەیە بیریان لەوە كردبێتەوە، كاتێك بەرەو پێشەوە دەڕۆن، ئەگەر گێڕی ئۆتۆمبێلەكەیان بۆ بەگ بگۆڕن، ئۆتۆمبێلەكە چی لێ دێت ؟

بەكارهێنەرێكی ماڵپەڕی ڤیدیۆیی (یوتیوب)، كە ئۆتۆمبێلی (فۆرد فیوژن) ی پێیە، تاقیكردنەوەیەك ئەنجام دەدات و كاتێك بەرەو پێشەوە دەڕوات، گێڕی ئۆتۆمبێلەكەی بۆ بەگ دەگۆڕێت، بەڵام تووشی سەرسوڕمان دەبێت، چونكە ئۆتۆمبێلەكەی هیچی لێ نایەت و تەنیا كامێرای پشتەوەی پێ دەبێت.

ئەم تاقیكردنەوەیە نابێت دووبارە بكرێتەوە، چونكە ئەگەری هەیە لە ئۆتۆمبێلێكەوە بۆ ئۆتۆمبێلێكی دیكە، هەروەها لە مۆدێلێكەوە بۆ مۆدێلێكی دیكەی ئۆتۆمبێل جیاواز بێت، لەوانەیە ئۆتۆمبێلەكانی دیكە ئەو سیستەمەیان تێدا نەبێت و ئەگەر لە كاتی ڕۆیشتندا گێڕ بۆ بەگ بگۆڕیت، كێشە بۆ بزوێنەرو گێڕی ئۆتۆمبێلەكەت پەیدا ببێت.

 

ئـ . كـ