گێڕی N یان P كامیان گونجاوە بەپێی جۆری وەستان؟

23/09/2017 - 09:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

مامۆستایەكی پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان چەند بەراوردێكی لەسەر گێڕ لەحاڵی N و P باسكردوە و ئاماژەش بەوە دەكات باشتروایە لەپاش وەستان هاندبرێك ڕابكێشرێت، كە دڵنیابویتەوە لەوەی ئۆتۆمبێلەكە جوڵەی نەماوە ئینجا گێڕەكە بۆ P بگۆڕە.

 

ئەندازیار دانا كەریم مامۆستای پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان چەند بەراوردێكی لەسەر گێڕ لەحاڵی N و P خستەڕوو ئاماژە بەوە دەكات هەركاتێك گێڕ لەسەر N یان P بێت ئەوە وزەی دروستبوو لەمەكینەوە ناگوێزرێتەوە بۆ گێڕ، بەڵام جیاوازیان ئەوەیە، لەگێڕی N جوڵەی ئۆتۆمبێل دەبێت ئەگەر هێزێكی دەرەكی كاربكاتە سەری، بەڵام لەكاتی گێڕی P دا ئۆتۆمبێلەكە بەهیچ جۆرێك جوڵەی نابێت ئەوەش بەهۆی قفڵبونی گێڕ لەلایەن پارچە ئاسنێكی تایبەتەوە، كە جوڵەی ئۆتۆمبێلەكە دەوەستێنێت.

 

ئەو ئەندازیارە ئەوەشی خستەڕوو: هەندێكجار لەوەستاندا، گێڕ لەسەر P دادەنرێت لەكاتی گۆڕینی بۆ گێڕەكانی تر دەنگێكی لێ بەرزدەبێتەوەو تەكانێك دەدات هۆكاری ئەوەش بریتییە لەوەی ئۆتۆمبێلەكە پێش ئەوەی هاندبرێك ڕابكێشرێت خراوەتە گێڕی P بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشە باشتروایە لەپاش وەستان هاندبرێك ڕابكێشرێت، كە دڵنیابویتەوە لەوەی ئۆتۆمبێلەكە جوڵەی نەماوە ئینجا گێڕەكە بۆ P بگۆڕە، لەترافیك یان وەستانی كاتیدا باشتروایە ئۆتۆمبێلەكان لەگێڕی N دابنێین، بەڵام لەگەڵ ئەوەش بیرت نەچێت هاندبرێك ڕابكێشی، چونكە ئەگەر ئاگات لێ نەبێت لەوانەیە ئۆتۆمبێل بۆ پێش یان دوابڕوات، بەڵام ئەگەر ویستت بەتەواتی بوەستی ئەوكات گێڕی p بەكاربێنە.

 

ئەندازیار دانا كەریم ئاماژەی بەوەشكرد: ئەگەر ئۆتۆمبێلەكەت لە p وەستاندو جوڵەیەكی كەمی هەبووبۆ پێش یان دوا ئەوا ئەگەری شكانی ددانی گێڕی هەیە بۆ دووركەوتنەوە لەشكانی گێڕ باشتروایە تەنها لەكاتی پێویستدا گێڕ بگۆڕیت نەك هەندێك شۆفێر لەوەستانی ترافیكدا لە Dیەوە دەیبات بۆ P بەسەر گێڕی N و R دا تێپەڕدەبێت، كە ئەوەش زیانی بۆ دانەكانی گێڕ هەیە.

 

 

 

 

 

س ب