ئاوی رادێتەر لەبەر ئەم هۆیانە كەم دەكات

23/09/2017 - 09:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

یەكێك لە پێكهاتە سەرەكییەكانی ئۆتۆمبێل بریتییە لە (رادێتەر)، ئەم بەشە كاری ساردكردنەوەی بزوێنەرو هێنانە خوارەوەی پلەی گەرمی ئۆتۆمبێلە لەكاتی كاركردندا، بەهەمان شێوە ئەم بەشەش ڕووبەڕووی چەند گرفتێك دەبێتەوە كە ڕەنگە كاریگەری بكاتە سەر رۆیشتنی ئۆتۆمبێل بەشێوەیەكی راستەوخۆ، یەكێك لەو گرفتانەش بریتییە لە كەمبوونی ئاو تێیدا، ئەو كێَشەیەش زۆر باوە لە ئۆتۆمبێلەكاندا.

بۆچی ئاوی رادێتە كەم دەكات ؟؟

1. بوونی كێشە لە ڕێكخستنی پلەی گەرمی ئۆتۆمبێل (تێرمۆستات) كە كار دەكات بۆ ڕێكخستنی پلەی گەرمی ئۆتۆمبێل ئەوەش دوای ئەوەی لە رادێتەر دێتە دەرەوە، ئەگەر هەر كێشەیەك هەبێت ئەوا ئاوی نێو رادێتەر كەم دەكات.

2. گرفت لە بۆرییەكانی نێو رادێتەر كە لەنێویدا هەن، ئەویش لە مادەیەك دروست كراوە كە بەرگەی بەرزی پلەی گەرمی و ساردی بگرێت، ئەگەر كێشە لەوێدا هەبوو، ئەوا دەبێتە مایەی كەمبوونەوەی ئاوی نێو رادێتەر، بۆیە وا باشە ئاوی سەوز لە رادێتەر بكرێت.

3. بەردەوامی كاركردنی ساردكەرەوە دەبێتە هۆی كەمبوونی ئاوی نێو رادێتەر، بۆیە واباشە ناوە ناوە پشكنین بۆ ئاوی نێو رادێتەر بكرێت.

4. زۆرجار رادێتەرەكە خۆی كێشەی هەیەو ئاو تێیدا دزە دەكات، بۆیە ئەگەر بەردەوام بوو واباشترە بگۆڕدرێت بەشێوەیەكی گشتی.

5. كێشە لە پاڵە پەستۆی مژۆك (موزەخە) كە لەنێو بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكەدایە، ئەوەش كاریگەری دەبێت لەسەر كەمكردنی ئاوی نێو رادێتەرەكە.

6. كێشە لە پانكەی پێشەوەی ئۆتۆمبێل، كە زۆرجار لەگەڵ كاركردنی ساردكەرەوەی ئۆتۆمبێل كاردەكات.

 

ئـ . كـ