لەسلێمانی دەرهێنانی بڕوانامەی شۆفێری نێودەوڵەتی دەكرێتەوە

28/09/2017 - 09:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

دەرهێنانی بڕوانامەی شۆفێری نێودەوڵەتی لەسلێمانی دەكرێتەوە
بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هەوڵ دەدات بە هەماهەنگی لەگَەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم بە شێوەیەكی ئاسان و لە ماوەیەكی كورتدا مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بداتە ئەو هاوڵاتیانەی هەرێمی كوردستان كە خوازیارن ئوتومبیل لێبخوڕن لەو ووڵاتانەی كە سەردانی دەكەن.

بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردو كەوتوە ڕایگەیاند:" بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی هەوڵ دەدات بۆ زیاتر خزمەت كردن و كارئاسانی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی لەگَەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم بە شێوەیەكی ئاسان و لە ماوەیەكی كورتدا مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی دەداتە ئەو هاوڵاتیانەی هەرێمی كوردستان كە خوازیارن ئوتومبیل لێبخوڕن لەو ووڵاتانەی كە سەردانی دەكەن بە مەبەستی (گەشت , بازرگانی , نەخۆشی .....هتد) كە لەم ڕێگەیەوە هاوڵاتیان دەتوانن لە گشت ووڵاتانی جیهان شۆفێری بكەن بەبێ‌ هیچ گیرو گرفت و بەربەستێك".

هەروەها بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی جۆرەكانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی خستۆڕوو بەم شێوەیەی خوارەوە:

1/ مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی تایبەت:
هەڵگرانی ئەم جۆرە مۆڵەتە ڕێگە پێدراون تەنها ئوتومبیلی تایبەت لیبخوڕن لە ووڵاتانی دەرەوە (پێویستە خوازیار خاوەنی مۆڵەتی ناوخۆیی تایبەت یان گشتی بێت)
2/ مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی گشتی:
هەڵگرانی ئەم جۆرە مۆڵەتە ڕێگە پێدراون كە هەموو جۆرەكانی ئوتومبیل (تایبەت , تاكسی , پاص , بارهەڵگر) لێبخوڕن لە هەموو ووڵاتانی جیهان (پێویستە خوازیار خاوەنی مۆڵەتی ناوخۆیی گشتی بێت)
3/ مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی ماتۆڕسكیل:
هەڵگرانی ئەم جۆرە مۆڵەتە تەنها دەتوانن جۆرەكانی ماتۆڕسكیل لێبخوڕن لە ووڵاتانی دەرەوە (پێویستە خوازیار خاوەنی مۆڵەتی ناوخۆیی ماتۆڕ سكیل بێت)
بۆ بەدەست هێنانی ئەم جۆرە مۆڵەتانە هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرێتی بەشی مۆڵەت بكەن لە ناو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلیمانی لەگەڵ پێداویستی یەكانی ( پاسپۆرت , پێناسی باری كەسێتی , مۆڵەتی شۆفێری ناوخۆیی , دوو وێنە ) پاش پێداچونەوەی بەڵگەنامەكان لەلایەن كارمەندانی بەشەكەوە فۆرمێكی تایبەت بە مۆڵەتەكەیان پێ‌ دەدریت كە پێویستە شۆفێر بە زانیاری تایبەت بە خۆی پڕی بكاتەوە
پاش پەسەندكردنی فۆرمەكە دەنێردرێتە بەڕیوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم لە هەولێر كە لە ماوەیەكی كەمدا مۆڵەتە نێودەوڵەتی یەكە وەردەگرێتەوە

لەكۆتایدا بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی ئەوەشی خستۆتەڕوو: مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی تەنها بۆ ماوەی یەك ساڵ بەكاردێت بۆ تازەكردنەوەی شۆفێر پێویستە دووبارە سەردانی بەڕێوەبەرێتی مۆڵەت بكاتەوە.