هۆكارە سەرەكیەكانی ڕووداوەكانی هاتوچۆ لەكوردیو بزانە

30/09/2017 - 10:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

پسپۆڕانی بواری ئۆتۆمبێل چەند هۆكارێكیان خستۆتەڕوو كەدەبنە هۆی ڕوداوی هاتوچۆ و پێویستە شۆفێر خۆی بەدور بگرێت لەو حاڵەتانە تاوەكو توشی زیان و ڕوداوی هاتوچۆ نەبێت.

 

هۆكارە سەرەكیەكانی ڕووداوەكانی هاتوچۆ:


1 تیژڕەویی‌و هەڵەشەیی لەشۆفێرییكردندا.


2 بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتی شۆفێرییكردندا.


3 هۆكارەكانی خۆسەرقاڵكردن لەكاتی شۆفێرییدا وەك خواردن‌و جگەرەكێشان‌و گوێگرتن بۆ مۆسیقای دەنگ بەرز‌و قسەكردن لەگەڵ سەرنشینەكان‌و هۆكارەكانی دیكە.
4 خواڵویی‌و ماندوویی لەكاتی شۆفێرییكردندا.


5 شۆفێرییكردن لەكاتی شەرخۆشی‌و مەستیدا.


6 تەماشاكردنی دیمەنەكان لەكاتی شۆفێرییكردندا، وەك دیمەنی خۆرئاوابوون، تەماشاكردنی ڕووداوەكانی هاتوچۆ لەسەر ڕێگە‌و شەقامەكان‌و دیمەنە سەرنجڕِاكێشەكانی تر.


7 بوونی كەموكورتی لەئۆتۆمبێلدا‌و ناتەواوی مەرجەكانی توندوتۆڵی لەئۆتۆمبێلدا.


8 كەموكورتی‌و خراپی ڕێگەوبانەكان‌و دیزانی هەڵەی ڕێگە‌و شەقامەكان.


9 خراپی كەشوهەوا وەك باران‌و بەفر‌و سەهۆبەندان‌و بەستەڵەك.


10 نەبوونی مەرجەكانی سەلامەتی لەڕێگە‌و شەقامەكاندا.

 

 

 

 

 

سەرچاوە/ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی

س ب