ئاگاداریەك لەهاتوچۆوە بۆ خاوەنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان

02/10/2017 - 11:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم داوا لەو شۆفێرانە دەكات كە خاوەنی ئۆتۆمبێلەی بارهەڵگری (فەحص موئەقت)ن، تاوەكو ڕێكەوتی (12/10/2017) كاری تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكانیان تەواوبكەن.

 

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم داوا لە خاوەنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگەركانی هەڵگری تابلۆی فەحص موئەقتن و تۆماركردن دەیانگرێتەوە‌و لەكاتی خۆیدا سەردانی بەڕێوبەرایەتیەكانی هاتوچۆیان نەكردوە، خاوەنەكانیان سەردانی هاتوچۆ بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی سزا بەبڕی 40 هەزار دینار، ئەویش بەگۆێرەی بڕگەی هەشت لەخشتەی ژمارە دووی سزای دارایی بۆ سەرپێچیەكانی هاتوچۆ، لەبڕیاری ژمارە79 ئەنجونی وەزیران ساڵی 2016.

 


لەگشتاندنەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە: كاری تۆماركردنەكە لە ڕۆژی 17/9/2017 دەستیپێكردوە لەڕۆژی 12/10/2017 كۆتای دێت.

 

 

 

 

 

س ب