دەشبولی ئۆتۆمبێلەكەت بەم مادەیە بریقەدار بكەوە

04/10/2017 - 09:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

بەهەر ماددەیەكی پاكردنەوەی ئۆتۆمبێل دەشبول یاخود ناو ئۆتۆمبێلەكەت پاكبكەیتەوە، پاش ماوەیەك خۆڵ لە خۆی كۆدەكاتەوەو هەرگیزیش ئەو ڕەنگەی سەرەتای پێنابەخشێتەوە، بۆیە لێرەدا باشترین چارەسەر بەكاربێنە، ئەوەش بۆ پاكردنەوەو بریقەپیدانی دەشبولی ئۆتۆمبێل.

ئەو جۆرە دەشبولەی كە نەخش و كونی تێدایە زۆر بە ئاسانی خۆڵ دەچێتە ناوی و زۆر بە ئەستەم پاكدەبنەوە بۆیە لێرەدا پاشترین چارەسەر زەیتی زەیتونە كە زۆر بە ئاسانی دەتوانێت خۆڵی قورسترین شوێنی ئۆتۆمبێل ڕابماڵێت و بریقەیەكی تایبەتی پێببەخشێت، بۆیە تەنیا دوو دڵۆپ زەیتی زەیتوون بخەرە سەر پەڕۆیەكی نەرم و هەموو دەشبولی ئۆتۆمبێلەكەتی پێبسڕە، لە ماوەی چەند چركەیەكدا ڕاستەوخۆ هەست بە جیاوازی دەكەیت.

بەهیچ شێوەیەك پێوست ناكات لەوە بترسێت و بڵێیت كە ئەم ڕۆنە چۆن بە دەشبولی ئۆتۆمبێلەكەوە لێدەبێتەوە، چونكە پاش ماوەیەك زۆر بە ئاسانی ئەو ڕۆنە وشك دەبێتەوەو تێكەڵی هەوا دەبێت.

 

 

ئـ . كـ