هۆشداری دەدرێتە شۆفێران، چۆنیەتی شۆفێریكردن لەم كەشوهەوایەدا

17/01/2019 - 09:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل




لەكەش‌و هەوای بەفرباریندا شۆفێریكردن بۆ دوو هێندە قورس دەبێت بۆیە لەسەر تۆی شۆفێر پێویستە كە بۆ سەلامەتی خۆت‌و كەسانی دەوروبەرت چەند ڕێنماییەك هەیە بەتەواوی جێبەجێ بكەیت.

 


1. كەمكردنەوەی خێرایی بۆ ڕادەیەك كە توانای وەستاندنەوەی ئۆتۆمبێلەكەت هەبێت واتە لەناو شارەكان خێرایی لە (30 بۆ 50) كم/ كاتژمێرێك‌و نابێت زیاتر بێت هەروەها بۆ دەرەوەی شارەكان لە (60) كم یان كەمتر بەگوێرەی بارودۆخی شەقامەكە خێرایی كەم‌و زیاد دەكەیت.

2. پاراستنی ماوەی سەلامەتی لەنێوان ئۆتۆمبێلەكەی خۆت‌و ئۆتۆمبێلی بەردەمت، ئەم خاڵە گرنگییەكی زۆری هەیە چونكە توانای وەستاندنەوەی ئۆتۆمبێل لەبەفرباریندا كەم دەكات، بۆیە پێویستە ماوەیەكی دیاریكراوت هەبێت بۆ وەستاندنەوەی ئۆتۆمبێل.

3. ئیشكردنی ڕووناككەرەوە (گڵۆپ)ی نزم‌و ڕووناككەرەوەی تەم گرنگییەكی زۆری هەیە، چونكە بارینی بەفروبونی تەم ڕێژەی بینین كەم دەكاتەوە.


4. دڵنیابون لەوەی كە ئۆتۆمبێلەكەت كەموكوڕی نییەو پێویستە بەنزینی تەواو لەئۆتۆمبێلەكەتدا بێت بۆ كاتی پێویست‌و قەرەباڵغی.

5. بونی بەتانییەك لەناو ئۆتۆمبێلەكەت بۆ كاتی پێویست.

6. نابێت شۆفێر بەشپرزەیی‌و لەناكاو ئیستۆپ بگرێت بەڵكو بەنەرمی‌و لەسەرخۆیی.

7. سەردان نەكردنی ناوچە شاخاوییەكان بەهیچ شێوەیەك بەمەبەستی گەشت‌و بەسەربردنی كات.

8. لەكاتی بونی حاڵەتی نەخوازراو ڕاستەوخۆ پەیوەندی بكرێت بەلایەنەپەیوەندیدارەكان.

 

 

 


سەرچاوە/ هاتوچۆی سلێمانی
س ب