رەنگی دوكەڵی ئۆتۆمبێل، ئەم ئاماژانەی هەیە

27/01/2019 - 10:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

بۆ زانینی حاڵی مەكینەی ئۆتۆمبێلەكەت ئاسانترین ڕێگە تەماشاكردنی جۆرو ڕەنگی ئەو دووكەڵەیە كە لەئەكجۆزی ئۆتۆمبێلەكەتەوە دەردەچێت.

1. دووكەڵی شین : ئەگەر ئەو دووكەڵەی لەئەكجۆزی ئۆتۆمبێلەكەتەوە دەرچوو ڕەنگی شین بوو، ئەوە نیشانەی ئەوەیە كە رۆنی مەكینەكەت دەسووتێ‌ و رۆن سەرف دەكات، یان ئەڵقەی سوڕانەوەی ڕۆنی مەكینەكەت پچڕاوە، یان دیواری پستۆنەكان داخوراوە یان كاسكێت سووتاوە یان لاواز بووە، یاخود گرفتی گەورە لەمەكینەكەتدا هەیە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە پێویستە بەزووترین كات گرفتەكە چارەسەر بكەیت.

2. دووكەڵی رەش : ئەگەر ئەكجۆزەكە دووكەڵی ڕەشی دەركرد، ئەوە نیشانەی ئەوەیە كە گرفت لەمەكینەكەتدا هەیە لەڕووی سووتانی سووتەمەنی ‌و بەنزینەوە، بەتایبەتی ئەو ڕەنگە ڕەشە نیشانەی ئەوەیە كە هەندێ سووتەمەنی نەسووتاو كۆبۆتەوە، یان گرفت لەئەكجۆزەكەدا هەیە، یاخود بۆ ماوەیەكی زۆر ئۆتۆمبیلەكەت بەنەكوژاوەیی ڕاگرتووە، یان بۆ ماوەیەكی درێژ بەهێواشی لێتخوڕیوە، نیشانەیەكی تری دووكەڵی رەش بریتییە لەوەی گرفت لەچۆنێتی سووتانی سووتەمەنیدا هەیە لەناو بەخاخ و كابلێتەردا، مەكینەكە ناچارە ئۆكسجینی زیاتر بدات ئەمەش یاریدەدەرە بۆ كۆبوونەوەی سووتەمەنی و دەركردنی دووكەڵی رەش، یاخود نیشانەیەكی تریشی هەیە كە كەمتر سەرنجی بچێتە سەر ئەویش خراپ بوون یان كۆن بوونی فلتەری هەوایە.

3. دووكەڵی سپی : دووكەڵی سپی نیشانەی ئەوەیە كە ئاوی ناوەوە دەبێتە هەڵم یان شلەی سارد كەرەوە، یاخود ئەنتی فرێزەكەت دەستی بەسووتان كردووە یان لەوانەیە سەری پستۆنەكان خراپ بووبێ، دەشێ درز یان دزەكردنی هەوا لەمەكینەكەدا هەبێ.

رادیۆی ترافیكی هاتوچۆ

 

 

ئـ . كـ