شەش ڕێنمایی گرنگ بۆ شۆفیریكردن لەكاتی باران باریندا

28/01/2019 - 11:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 


شۆفێریكردن لە كاتی باران باریندا وەك لە كاتەكانی تر ئەستەم ترەو پێویستی بە شارەزایی و هونەری زیاترە بۆ دەربازبوون لە ڕووداوەكانی هاتووچۆ بۆیە ئێمە لێرەدا شەش ڕێنمایی دەخەینە بەردیدی بەڕێزتان بۆئەوەی جێبەجێی بكەن و بەو هیوایەی بە دووربن لە ڕووداوەكانی هاتووچۆ.

 


١. بیرت بێت زۆرجار زۆرێك لە شۆفێرەكان بە بێ ئاگای شۆفێری دەكەن، وە كاتێك باران دەبارێت ناتوانن واز لە بیركردنەوەكانیان بهێنن یان بیركردنەوەكانیان بۆ ڕێك ناخرێت بۆیە كاتێك بارودۆخ گوونجاو نەبوو شۆفێرەكان پێویستە زۆر بەئاگابن بۆئەوەی ئامادەباش بن بۆئەو شتانەی كە ڕوودەدەن لە چواردەوریان.

 

٢. پێویستە لایتەكانی ئوتومبیلەكەت دابگیرسێنیت لەكاتی كەمبوونەوەی ئاستی بینین بەهۆی باران بارینەوە، هەروەها پێویستە فڵچەی جامەكانت كار بكەن و ئەگەر كێشەیەك هەبوو لە لاستیكەكەی یان ئامێرەكەدا بەزووترین كات بگۆڕدرێت.


٣. ئاگاداری خلیسكاندن بە. ئەمە ڕاستییەكە كە لەكاتی باران باریندا لێخشاندنی تایەكان لەگەڵ ئاودا زیاتر دەبێت وەك لە جادەكە، ئەمەش ئەبێتە هۆی خلیسكاندنی سوارڕەوەكە بەبێ ئەوەی بتوانی كۆنترۆڵی بكەیت، لە كەشی باران باریندا خلیسكان ئەگەری زۆرە ڕووبدات، بۆ ئەم حاڵەتە لە تەنها ٢٧ میللی لیتر باران و ڕۆشتن بە خێرایی ٦٠كلم لە كاتژمێرێكدا ڕوو دەدات، ئەگەر ئەم حاڵەتە ڕوویدا تەنها لەسەرخۆبە و ستێرنی (سوكان) ئوتومبیلەكە بە تووندی بگرە و هێواش هێواش پێ بنێ بە پایدەری ستۆپدا تا دووبارە كۆنترۆڵی ئوتومبیلەكەت دەكەیتەوە.


٤. دیاریكردنی خێرایی (تحدید سرعە Cruise control) لەكاتی باران بارین و بەفردا بیكوژێنەرەوە چونكە دیاریكردنی خێرایی لەم كاتانەدا وا دەكات كە كۆنترۆڵی ئوتومبیلەكەت لە دەست بدەیت، لەوانەیە تۆ وابیربكەیتەوە كە هاوكاریت دەكات و لەخێراییەكی دیاریكراودا دەتهێڵێتەوە، بەڵام ئەگەر ئوتومبیلەكەت بخلیسكێت و دیاریكردنی خێراییت كار پێكردبێت لەم كاتەدا ئوتومبیلەكەت خێراتر دەبێت و ڕەنگە زیانەكان زۆر زیاتر بكات.


٥. خێراییەكەت كەم بكەرەوە، هێماكانی دیاریكردنی خێرایی بۆ بارودۆخی جیاجیا دانراون، كاتێك ئاستی بینین باشە و شەقامەكە قەرەباڵغ نییە مانای ئەوە نییە خێرا بڕۆیت چوونكە لەكاتی باران باریندا پێویستت بە ماوەیەكی زیاتر ئەبێت بۆ وەستاندنەوەی ئوتومبیلەكەت، بیرت بێت تا هێواشتر شۆفێری بكەیت سەلامەتتردەبیت و لەكاتی ڕووداوێكی نەخوازراودا زیانەكان كەمتر دەبن.


٦. پێویستە بەردەوام ئاگاداری ئوتومبیلەكەت بیت كە هیچ كێشەیەكی مەرجەكانی توندوتۆڵی تیادا نەبێت، تا ئوتومبیلەكەت بێ كێشەتر بێت ژیانت پارێزراوتر دەبێت.

 

 

 


سەرچاوە/ هاتوچۆی سلێمانی
س ب