بۆ ئەوەی تووشی پشت ئێش نەبن لەكاتی شوفێریدا، ئەمانە بزانن

31/01/2019 - 09:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

شوفێری لەماڵەوە بۆ شوێنی كارو بەپێچەوانەوە گەشتێكی باوە لای زۆربەی كەس بەتایبەت شوفێری مانای ئەوەنییە لەبابەتی ئاسایی دانیشتن بیت، چونكە تۆ پەیكەری ئێسكت دەجوڵێنیت لەگەڵ هەموو زیادبوون ‌و دابەزاندنێكی خێراییدا لەپاڵ لەرینەوەی پشت‌ و فەقەراتەكانیدا بەگوێرەی شێوەو دۆخی ڕێگاوبان.

بۆیە لەپاڵ ماندوبونی كاردا تووشی ماندوبوونی شوفێریش دەبیت، ئەمەش فشار دەخاتە سەر پشت‌ و توێژینەوەكانیش دەریانخستووە ئازاری زیاتر دروست دەكات لەسەر پەیكەری ئێسك، بۆیە دەكرێت بەمجۆرە ئازارەكەی كەمبكەیتەوە:

1. شێوازی دانیشتن: هەوڵبدە وا دابنیشیت كەپشووی تەواو بدەیت ‌و هەست بەنائارامی نەكەیت ‌و بێزارنەبیت، بەجۆرێك بێت پشتت تەواو ئارام بێت ‌و ئانیشكەكانت لەپشت سوكانەوە بێت، باشترین شێوەبێت بۆ سمت‌ و ڕانت، هەوڵبدە جزدان لەگیرفانت نەبێت بۆ ئەوەی تووشی ئازارنەبیت.

2. پشودان: هەوڵبدە ماوە ماوە پشوو بدەیت‌ و قاچەكانت بكەیتەوە‌و كەمێك بەپێ بڕۆیت، ئەگەریش ئازاری پشتت هەیە دەتوانیت بەپارچە سەهۆڵ ئازارەكانت كەمبكەیتەوە، بەهەمان شێوە بەپەرۆ گەرمكردن‌ و نان بەشوێنی ئازارەكە دەتوانیت ئازارەكە كەمبكەیتەوە، وەرزش ‌و ڕاهێنانی جەستەیش كارێكی باشدەبێت ‌و باشترە ڕۆژانە ڕاهێنانی سوك بكەیت بۆ بەهێزكردنی ماسولكەكانی پشت.


رادیۆی ترافیكی هاتوچۆ

 

 

ئـ . كـ