لەكوردیو بزانە كیلۆمەتری ئۆتۆمبێلەكەت سفر كراوەتەوە

31/01/2019 - 10:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 


ژمارەی كیلۆمەتری ڕۆیشتوی ئۆتۆمبێل یەكێكە لەو شتانەی كە پێویستە هەموو كەس پێش كڕینی هەر ئۆتۆمبێلێكی بەكارهاتوو بیزانێت.

 


1- پشكنین بۆ داشبۆردی دیاریكردنی خێرایی بكە: هەموو ئۆتۆمبێلێك لەداشبۆردەكەیدا كۆمەڵێك ژمارە هەیە كە گێجی بەنزین و خێرایی و گەرمی و كیلۆ مەتری ئۆتۆمبێلەكەی تێدایە، پشكنین بۆ ئەم بەشە بكە و دڵنیابەرەوە هیچ بورغویەك یان بەشێكی نەكرابێتەوە یان بەشێكی لەكار نەخرابێت، ئەگەر جۆرە گۆرانكاریەكت بەدی كرد، ئەوە بزانە دەستكاری كیلۆ مەتری كراوە.


2- پشكنینی تایەكان: ئەگەر ئۆتۆمبێلێك ژمارەی رۆشتنی كیلۆ مەترەكەی 4000 هەزار بو،ئەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی تایەكانی لەو پەری باشی و نوێیدایە، بۆیە پێویستە قوڵی گۆیەكان لە 1.5875 ملم كەمتر نەبێت.


3- داوای وەرەقەی زانیاری بكە: داواكردنی وەرەقەی زانیاری ئۆتۆمبێل زۆر گرنگە، چونكە لەكاتی سەیركردنی هەر كوژانەوە یان دەستكاری كردنێكت بەدی كرد، ئەوە گومانت لە زانیارییەكان هەبێت و دڵنیابە بۆ مەبەستێك ئەو زانیاریانە دەستكاری كراوە.


4- پێی بەنزین‌و ئیستۆپ: لە بەشی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكەدا، پشكنین بۆ پێی بەنزین و ئیستۆپ بكە، ئەگەر سەیرت كرد ئۆتۆمبێلەكە زۆر كەم رۆیشتوە، بەڵام پێی بەنزین و ئیستۆپەكە زیاتریان لێخوراوە، ئەوە دڵنیابە دەستكاری كیلۆ مەترەكەی كراوە.


5- بەراورد لە نێوان تەمەنی ئۆتۆمبێل و رۆشتنی بكە: ئۆتۆمبێل بە شێوەیەكی ئاسایی ساڵانە 19000 كیلۆ مەتر دەبڕێت، لە حاڵەتێكیشدا تەمەنی ئۆتۆمبێلەكە 5 ساڵ بوو، ئەوە پێویستە كیلۆ مەتری ئۆتۆمبێلەكە نزیكەی 95000 بێت، ئەگەر هەستت بە جیاوازیەكی زۆر كرد، ئەوە دڵنیابە دەستكاری كیلۆمەتری رۆشتوی ئۆتۆمبێل كراوە.

 

 


سەرچاوە/ هاتوچۆی سلێمانی
س ب