هۆكاری متبونی ئۆتۆمبێل و چارەسەركردنی لەكوردیو بزانە

31/01/2019 - 13:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل


بەشێك لە ئۆتۆمبێلە مۆدێر بەرزەكان تووشی مت بوون و نەمانی كێش و لاوازبوونی مەكینە دەبنەوە، هۆكاری ئەوەش پێش ئەوەی پەیوەندی بەكۆمپانیای دروستكەرو جۆری ئۆتۆمبێلەكەوە هەبێت، پەیوەندی بەخۆمانەوە هەیەكە وەك پێویست گرنگی بەخزمەتكردنی ئۆتۆمبێلەكانمان نادەین.


بۆیە پێویستە زوو زوو گرنگی بەئۆتۆمبێلەكان بدەین .


1-بەهیچ شێوەیەك گۆڕینی رۆن پشتگوێ نەخەین، پێویستە باشترین
ڕۆنی تێبكەین و پابەندی رێنماییەكانی كۆمپانیای دروستكەریش بین لەوبارەیەوە
2-زوو زوو پشكنین بۆ فلتەری هەوای سەر مەكینەكە بكەین، زوو زوو پاكی بكەینەوە و ئەگەرخراپیش بوو خێرا بیگۆڕین.
3- ناو بەناو پشكنین بۆ فلتەری بەنزین (مەسفی)بكەین و لانی كەم دەبێت ساڵی دوو جار بیگۆڕین و پشكنینیش بۆ فیول پەمپەكە بكەین.
4-ناوبەناودەرچەی هەوای سەر مەكینەكە، لای بەخاخ یان كابرێتەرەوە بەجوانی پاك بكەینەوە، ئەگەر پاككەرەوەی گونجاویش بەكاربهێنین باشترە.
5-زووزوو پشكنین بۆ گێڕ بكەین، رۆن و هایدرۆلیك بپشكنین و فلتەری گێڕیش بگۆڕین.
6- بەردەوام ئاگامان لە پلاك و نۆزڵەكان بێت، ئەگەر هەستتان كرد كێشەیەك یان دەنگ یان لەرزین یان بڕێنیان هەیە، پلاكەكان بگۆڕن و نۆزڵەكان تێست بكەن.
7- دەكرێت مت بوون كێشەی كارەبایی بێت، بۆ ئەوەش تێستی كۆمپیوتەری گێڕ و مەكینە بكەین بۆ دۆزینەوەی هەر كێشەیەكی لەو جۆرە.

 


سەرچاوە/ هاتوچۆی سلێمانی
س ب