چۆنیەتی دیاریكردنی گرفتی لاوازی لایتی ئۆتۆمبێلەكەت لەكوردیو بزانە

11/02/2019 - 11:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

گرفتێك هەیە كە ڕووبەڕووی شۆفێران دەبێتەوە، ئەوەیش كاتێك ڕووناكی لایتی ئۆتۆمبێلەكانیان كەمە یان لاوازە، لەم حاڵەتەدا شۆفێر چی بكات، بۆ ئەوەی هۆكارەكە بدۆزێتەوە‌و چارەسەری بكات؟.


سەرەتا ئۆتۆمبێلەكەت ئیش پێ بكە‌و پێ بنێ بەبەنزیندا بەبێ جوڵان.


1 – ئەگەر دوای پێدانان لەسەر بەنزین ڕووناكی لایتەكان زیادیكرد ئەوا، هۆكاری گرفتەكە بۆ سیستمی شەحنی ئۆتۆمبێلەكەت دەگەڕٍێتەوە‌و پێویستە پشكنین بۆ داینمۆ بكرێت.
2 – بەڵام ئەگەر تێبینیت كرد دوای پێدانان لەسەر بەنزین ڕووناكی لایتەكان وەك خۆیەتی‌و زیادی نەكردووە ئەوا هۆكارەكە بۆ پاتری دەگەڕێتەوە، لەو حاڵەتەدا پێویستە پاتریەكە بگۆڕێت.
3/ هەندێك كاتێش هۆكارەكە دەگەڕێتەوە بۆ كێشە لەوایەرەكاندا.

 


سەرچاوە/ هاتوچۆی سلێمانی

س ب