قەبارەی مەكینەی ئۆتۆمبێلەكان چۆن دادەندرێن ؟؟

06/03/2019 - 09:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

مەكینەی ئۆتۆمبێلەكان بەگوێرەی قەبارەی ئۆتۆمبێل و جۆری ئۆتۆمبێل و بەگوێرەی پێویستی ئۆتۆمبێلەكانن، بۆ نمونە ناتوانیت بۆ ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری گەورە مەكینەی بچووك هەبێت و هەروەها پێویستیش ناكات بۆ ئۆتۆمبێلی بچووك مەكینەی زۆر گەورە دابنرێت.

ئەو قەبارانەش كە دانراوە لەسەر پێویستی و بەگوێرەی ستاندارد دانراون، بەڵام وەكو ئەو ژمارانە پەیوەندییان بە خودی سلندەرەكانەوە هەیەو ئەوە دەگەیەنێت.

بۆ نموونە، ئەگەر ئۆتۆمبێلێك مەكینەكەی (1.2) بوو وە (4) پستۆن بوو، ئەوا مانای وایە ئەو مەكینەیە لەناو سلندەرەكەیدا دەتوانێت بە هەر (4) سلندەرەكەی لە نێوان ( BDC تا TDC) (1200) سی سی بەنزین یان گاز بگرێت، واتە ئەگەر بتەوێت بۆت دەربكەوێت سلندەرێك چەند بەنزین تێیدا جێگا دەبێتەوە لە ژووری سوتان ئەوا (1200/4) بكە واتە هەر سلندەرێك لە ژووری سوتانەكەیدا (300) سی سی واتە (300) میللی لیتر بەنزین یاخود گاز دەگرێت.

با بپریسین ئەم جیاوازییەی بۆ چییە ؟؟ لەوەڵامدا دەڵیین: جیاوازییەكە لە كاتی سوتاندا دەردەكەوێت و ئەو مەكینەی قەبارەی سلندەرەكەی گەورەتر بێت مانای وایە توانای زیاتر بەرهەم دەهێنێت واتە بەهێزترەو بەنزین یان گاز زیاتر دەخوات لەكاتی كاركردنداو ئەمەش بەهاوكاری ئامێرەكانی تری ناو مەكینەكە.

تێك ئای

 

 

 

ئـ . كـ