گرانترین ئۆتۆمبێل لە مێژوودا نمایشکرا

06/03/2019 - 11:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

لە نمایشێکدا لە جنێف، یەکێک لە گرانترین ئۆتۆمبێلەکانی مێژوو نمایشکرا کە یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای "بوگاتی".

لەکۆتای نمایشی ئۆتۆمبێلەکاندا کۆمپانیا بوگاتی تایبەت بە دروستکردنی ئۆتۆمبێل گرانترین جۆری ئۆتۆمبێلی خۆی "لاڤواتۆر نوار" نمایشکرد کە نرخەکەی زیاترە لە ١٢ ملیۆن دۆلار، بە نزیکەی ١٢ ملیۆن و ٤٥٢ هەزار و ٩٠٥ دۆلارە.

ئەو ئۆتۆمبێلە رەنگەکەی ڕەشە و لەڕووکاری دەرەوەیدا شێوازێکی جوان و بەهێزی هەیە، کە بە جوانترین ئۆتۆمبێلی ئەو کۆمپانیا دادەنرێت بە درێژایی کارکردنی.

لە پیاهەڵدانێکی بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە "ستیڤن وینکڵمان" بۆ ئۆتۆمبێلە نوێکە وتی "جوانتر و باشترە لە جۆری ( ئێس سی ئەتڵانتی) جگەلەوەش شێوەیەکی جوانی تەواوی هەیە و بەهێزە".

ڕاشیگەیاند، ڕووی دەرەوەی بە ماددەی کاربۆن دروستکراوە و لەگەڵ بریقەی ڕەش، کارکردنیش لە دیزاینەکەی کاتێکی زۆری ویستووە تاوەکو گروپەکە گەیشتوونەتە ئەنجامێکی سەرسورهێنەر کە هەروەک دەبینرێت.

ئاشکرایکرد، هێزی هەزار و ٤٧٦ ئەسپی هەیە و ژمارەیەکی دیاریکراو لە ئۆتۆمبێلەکە دروستدەکرێت و نرخەکەشی لەچاو ئۆتۆمبێلەکانی تر گرانە.

ئەلبوومی وێنەکان