لە هاویندا زیاتر تایەی ئۆتۆمبێل دەتەقێت

11/03/2019 - 19:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل



تایە بەشێكی گرنگی ئۆتۆمبێلە‌و پێویستە بەشێوەیەكی بەردەوام پشكنینی بۆ بكرێت‌و چاودێریی بكرێت، لەبەرئەوەی كەمتەرخەمی كردن لەتەماشاكردنی تایەكان، ژیانی شۆفێرۆ سەرنشینەكان دەخاتە مەترسیەوە.


لێردا ئەوەتان بۆ ڕوون دەكەینەوە كە بۆچی زیاتر تایەی ئۆتۆمبێل لەهاویندا بەبەراورد بەوەرزی زستان دەتەقێت.


كاتێك شۆفێر بەشێوەیەكی بەردەوام چاودێریی تایەكانی ئۆتۆمبێلەكەی دەكات‌و دڵنیا دەبێتەوە لەوەی كە تایەكان ڕادەی پێویست هەوایان تێدابێت‌و هاوكات تایەكان كۆن‌و ستۆك نەبوون، لەو ئەگەرەدا شۆفێر گرفتی تایەكانی نابێت.


بەڵام كاتێك تایەكان ڕادەی پێویست هەوای تێدا نەبێت، ئەوا بەتایبەتی لەوەرزی هاویندا لێخشان‌و فشاری تایەكان كە هەوایان كەمە زیاتر دەكات‌و گەرم دەبن، ئەمەش دەبێتە هۆی تەقینی تایەكە‌و كەوتنەوەی ڕووداوی هاتوچۆ‌و كارەسات.

 

 

س ب