چەند ڕێگایەك بۆ كەم خەرجكردنی بەنزینی ئۆتۆمبێل

14/03/2019 - 11:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 


پسپۆڕان بواری ئۆتۆمبێل چەند هۆكارێك ڕادەگەیەنن كە هۆكارن بۆ كەم خەرجكردن یاخود زۆر خەرجكردنی بەنزینی ئۆتۆمبێل و ۆفێران پێویستە ئەو زیانیارییانە بزانێت تاوەكو كەمترین خەرجی ئۆتۆمبێلەكەی دابین بكات:


1/ لەكاتی شۆفێریدا نابێ لە ١٢٠ زیاتر بڕۆیت و بە پێچەوانەوە بەنزینی زیاتر دەسوتێت.


2/ كیلۆمەتر لەسەعاتێكدا خێراییت تێپەڕێت و بەپێچەوانەوە لە ٤٠% سوتەمەنی لەباری ئاسایی زیاتر خەرج دەكات.


3/ باركردنی كێشی زیاتر لەئاسایی خۆی و كردنەوەی جامەكان دەبێتە ھۆی زیادبونی ھێزی كێش كردن و كاریگەری فشاری ھەوا لەسەر ئۆتۆمبیلەكە ئەمەش ئۆتۆمبیلەكە پێویستی بەھێزی زیاتر و سەرفكردنی زیاتری سوتەمەنییە.


4/ شۆفێری لەرێگا قەرەباڵغەكان و زیاتر ئیستۆپ و بەنزین پێ پێدانان بەرێژەی ٧٥% بەنزین زیاتر خەرج دەكات.


5/ چاك نەكردنی ئۆتۆمبێلەكە و گرفتی پلاكەكان و دابەزینی ھەوای ناو تایەكان و گرفتی ھەستیارەكانی گەرمی ، ھەمووی دەبنە ھۆی زیاتر سەرفكردنی بەنزین.

 

 

 

س ب