نیشانەكانی بوونی ئاو لەناو تەنكی بەنزین بزانن

30/04/2019 - 10:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

 

كاتێك شوفێر دڵنیابوو لەبوونی ئاو لەناو تانكیدا پێویستە بزوێنەر بكوژێنێتەوە.

1. لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا چەند جارێك تووشی وەستانی كتوپڕ‌و بڕین ‌و ڕێكردنەوە دەبێت. 

2. هەست بەناڕێكی كاركردنی بزوێنەر دەكرێت. 

3. وەستانی كتوپڕی بزوێنەر. 

كاتێك شوفێر دڵنیابوو لەبوونی ئاو لەناو تەنكی بەنزیندا، پێویستە ڕاستەوخۆ بزوێنەر بكوژێنێتەوە، دواتر بەڕاكێشان یان لەڕێگەی كرێنەوە، ببرێتە یەكێك لەوەرشەكانی چاككردنەوەی ئۆتۆمبێل، بۆ چارەسەری ئەو كێشەیەش، پێویستە تەنكی بەنزینەكە دابگیرێت ‌و بكرێتەوە، دواتر هەموو بەنزینەكەی دەربهێرێت ‌و چەند جارێك تەنكیەكە بەبەنزینی خاوێن پاك بكرێتەوە، دوای پاككردنەوە‌و بەستنەوەی تەنكیەكە، بەنزینی خاوێنی تێبكرێتەوە.

سەرچاوە – هاتوچۆی سلێمانی