هێتلەر بەچۆكدا دەكەوێت

09/05/2016 - 09:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

لەشاری نیویۆرك و لەمەزادێكی ئاشكرادا پەیكەرێكی ڕێبەری نازییەكانی ئەڵمانیا بەپارەیەكی خەیاڵی فرۆشرا.
پەیكەرەكەی (ئادۆڵف هێتلەر) ی ڕێبەری نازییەكانی ئەڵمانیا لەلایەن پەیكەرتاشێك بەناوی (ماوریتسیۆ كاتێلان) دروستكراوە، لەپەیكەرەكە هێتلەر بەچۆكدا كەوتووە، بەرزییەكەی هێندەی باڵای مندڵێكی بچووكە.
مەبەست لەشێوەی پەیكەرەكە شكستی هێتلەرە، ئەمەش چەندین پەیكەری تری لەم شێوەیەیە كە تاكو ئێستا لەمەزادەكە فرۆشرابێت.
كاتێلان پێشبینی دەكات پەیكەرەكە لەنێوان (10 – 15) ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت، ئەوەش پارەیەكی خەیاڵییە بۆ ئەو پەیكەرە.

 

ئـ . كـ