10 زانیاری نوێ‌

10/05/2016 - 07:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

1. مرۆڤ بەبەردەوامی ڕۆژانە لە (9) كاتژمێر زیاتر بنووێت، ئەوا ئەگەری تووش بوونی بەنەخۆشییەكانی دڵی لێدەكرێت.
2. ئافرەتان لەپیاوان كەمتر درۆ دەكەن، بەڵام درۆی ئەوان جوانترە.
3. موخی مێشكی مرۆڤ دەتوانێت بایی (20) وات ووزە بەرهەم بهێنێت.
4. مرۆڤ دوای نیوەی شەو بەدواوە دەتوانێت زۆر نهێنی بدركێنێت.
5. مرۆڤ توانای زاڵ بوونی نییە بەسەر (95%) ی ئەو خەوانەی دەیانبینێت، ئەوەش بەهۆی ئەو گۆڕانكارییە بەردەوامانەیە كە لەمێشكی روودەدات بەتایبەتی لەكاتی خەوتندا.
6. تەمبەڵی و زەغەلی دوو دیاردەی ئاسایین، بەڵام مانای وانییە ئەو كەسە لەهەموو بوارەكاندا بەو شێوەیە بێت.
7. ئەگەر بارودۆخی ئاسایت تێكچوو، ئەوا رەنگە لەو كاتەدا كەسایەتی خۆت لەدەست بدەیت.
8. ئەگەر توانیت هاوڕێیەتی خۆت لەگەڵ كەسێك حەوت ساڵ بەردەوام بكەیت، ئەوا ڕەنگە ئەو دۆستایەتییە تاكو ژیان بەردەوامی هەبێت.
9. ئەگەر لەنوێژەكانت كرنووشەكان درێژ بكەیتەوە ئەوا بیركردنەوەت بەهێز دەبێت و دووریش دەبیت لەجەڵتەی مێشك.
10. پێش نووستن (93%) ی ئەو وێنانەی مرۆڤ دەیانبینێت، ئارەزوو دەكات قسەیان لەسەر بكات.

 

ئـ . كـ