زیرەكترین باڵندە، مرۆڤی فێركرد

11/05/2016 - 07:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

كوشتنی (هابیل) لەلایەن (قابیل) كەهەردووكیان كوڕانی باوكی مرۆڤایەتی (ئادەم) بوون، بەیەكەم تاوان ئەژماركراوە، هۆكارەكەشی گەڕاوەتەوە بۆ ئیرەیی (حەسوودی).
دوای ئەو كارەساتە (قابیل) كە بكوژەكە بووە، نەیزانیوە چی لەتەرمی براكەی بكات، بۆیە خوای گەورە باڵندەیەكی رەوانە كرد كەناوی (قەلەرەش) بوو، بۆ ئەوەی مرۆڤ فێربكات كەچۆن مردووەكانی دەنێژێت.
لێرەوە پرسیارێك دەكرێت، كەبۆچی خوای گەورە ئەو باڵندەیەی دەستنیشان كرد بۆ ئەوەی مرۆڤ فێری ئەسپەردەكردن و ناشتنی مردووەكانی بكات ؟
بەپێی توێژینەوەیەكی زانستی ئەوە دەركەوتووە كە (قەلەرەش) بەیەكێك لەباڵندە هەرە زیرەكەكان ئەژمار دەكرێت.
زانایان پێیان وایە (قەلەرەش) بەبەراورد لەگەڵ باڵندەكانی تر، مێشكێكی گەورەتری هەیە، ئەمە بێجگە لەوەی شێوەی ژیانی كۆمەڵایەتی لەژیانی مرۆڤ دەچێت و هەر كەسێكیش لەسیستەمی یاسایی ئەو ژیانەیان لابدات بەپێی یاسای خۆیان سزا دەدرێت، ئەمە سەرەرای ئەوەی چەندین جۆرە سزای تریشیان هەیە.

 

ئـ . كـ