خانمە شانۆكارێكی بەناوبانگ كۆچی دوایی كرد

20/05/2016 - 09:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

خانمە هونەرمەندێكی كۆمیدیای عێراقی بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد، كە بەیەكێك لەئافرەتانی هونەرمەند ناسرابوو.
(ئەمەل تەها) هونەرمەندی كۆمیدیای عێراقی بەهۆی نەخۆشییەوە لەتەمەنی (60) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئەو هونەرمەندە لەدایك بوونی پارێزگای زیقارەو دەرچووی كۆلێژی هونەرە جوانەكان بەشی شانۆ بووە لەساڵی (1978) و لەساڵی (1977) ەوە لەبەردەم شاشەی تەلەفزیۆنەكان سەرقاڵی كاری شانۆیی بووە.
لەماوەی دەیان ساڵی رابردوودا بەشداری زۆرێك لەزنجیرە دراماو تەمسیلەكانی كردووەو شانۆكارێكی بەتواناش بووە.
ئەو لەساڵی (2009) ەوە تووشی جەڵتەی مێشك بووەو بەهۆیەوە ئیفلیج ببوو، دوێنێش دونیای جێهێشت و كۆچی دوایی كرد.

 

ئـ . كـ