10 زانیاری هەمەڕەنگ

18/06/2016 - 08:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

1. ڕێژەی (41%) ی لەدایك بووانی ساڵی (2010) لەئەمریكا لەو كچانە بووە كە شوویان نەكردووە.
2. لەنێو زەریاكان لەسەر رووی زەوی (10) ملیار تۆن زێڕو گەوهەر هەیە.
3. لەووڵاتی فنلەندا هەر كەسێك خوێندنی زانكۆیی تەواو بكات، لەكۆتاییدا كڵاوێك و شمشێرێكی بەدیاری پێدەبەخشن.
4. ئەو كەسانەی تووشی خەمۆكی هاتوون، لەكەسانی تر زیاتر دەنوون.
5. بۆمە ئەو باڵندە هەژارو داماوەی بەردەوام غەمبارە، تاكە باڵندەیە توانای لەیەك جیاكردنەوەی سەرجەم رەنگەكانی هەیە.
6. نەوەی هۆزی ئۆتۆسیسی بۆرۆندی لەسەر ئاستی جیهان بەرزترین باڵایان هەیە، كە باڵایان دەگاتە دوو مەتر.
7. باخچەی گشتی سلێمانی لەسەردەمی (عەبدولـمەجید یەعقوبی) موتەسەریفی سلێمانی لەساڵی (1937) دروستكراوە.
8. كێشی دڵی زەرافە 11 كیلۆگرامە.
9. پارەی كاغەز تەنها ڕێژەی (8%) ی پارەی گیرفانی هاوڵاتیان پێكدێنێت، بەڵام ئەوەی تر هەمووی پارەی ئەلیكترۆنییە.
10. توێژینەوە : گەڕانی چوار كاتژمێر لێكۆڵینەوە لە گۆگڵ یەكسانە بەفێربوونی یەك مانگی خوێندنی قوتابخانەكان.

 

ئـ . كـ