بەریتانیا... بۆ جاری سێیەم ناوی "محمد" یەكەم بوویەوە

03/07/2019 - 11:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

لەدوای ئەوەی لە ساڵەكانی 2017 و 2018 ناوی "محمد" یەكەمی لەسەر ئاستی بەریتانیا تۆماركرد، بۆ ئەمساڵیش ناوەكە پلەی یەكەمی وەرگرتەوە.


بەگوێرەی هەواڵی بەشێك لە ئاژانسە جیهانیەكان، بۆ جاری سێیەم و لەسەریەك لەمساڵی 2019 دەدا ناوی "محمد" لەسەر ئاستی بەریتانیا پلەی یەكەمی بەدەستهێناو ناوی "نۆوا" پلەی دووەم و ناوی "جۆرج" پلەی سێیەم و ناوی "ئۆلیڤەر" پلەی چوارەمیان بەدەسهێنا.


هەروەها ناوی "چارلی" پلەی پێنجەم و ناوی "هاری" پلەی شەشەم و ناوی "لیۆ" پلەی حەوتەم و ناوی "ئارسەر" پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە لەبەشێكی زۆر لەوڵاتان، بەهۆی خۆشوویستنی "محمد"، پێغەمبەری ئیسلام (صل الله علیە وسلم) دایكان و باوكان ناوی منداڵەكانیان دەنێن "محمد" و لەئێستاشدا لە وڵاتە ئەوروپیەكان ئەو ناوە كێبڕكێی ناوەكانی دیكە دەكات.