كۆمپانیای فەیسبووك داوای لێبوردن لە بەكارهێنەرانی دەكات

04/07/2019 - 09:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ


لەدوای ئەوەی لە دوانیوەڕۆی دوێنێ چوار شەممە، هەژمارەكانی هەردوو تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و ئینستاگرام رووبەڕووی كێشەی بەرزكردنەوەی فایل، وێنە و ڤیدیۆ بوونەوە، كۆمپانیای فەیسبوك ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو داوای لێبوردن دەكات.


كۆمپانیای فەیسبووك كە خاوەندارییەتی هەرسێ تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و ئینستاگرام و وەتسئەپ دەكات، ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند: زیاتر لە 21 هەزار كەس لە هەردوو تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و ئینستاگرام راپۆرتیان بەرزكردووەتەوە سەبارەت بە كێشەیەك كە . بەكارهێنەرانی هەردوو تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و ئینستاگرام ناتوانن وێنە، ڤیدیۆ و فایل بەرزبكەنەوە یاخود لەسەر تۆڕەكان بیبینن.


كۆمپانیاكە داوای لێبوردن لە بەكارهێنەران دەكات و ئەوەشی خستەڕوو: ئاگاداری كێشەكە هەن و لە زووترین كاتدا هەوڵی چارەسەركردنی دەدەن.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە دوانیوەڕۆی دوێنێ چوار شەممە 3-7-2019 بەكارهێنەرانی هەردوو تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و ئینستاگرام توشی كێشەی بەرزنەكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ و فایل بونەوە.