دوورگەی سەرمایەدارەكان چۆڵ كرا

04/07/2019 - 11:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

گڕكانێك لەدوورگەی سەرمایەدارەكان لە وڵاتی ئیتاڵیا روویداو بووە مایەی چۆڵ كردنی دوورگەكەو چەند كەسێكیش برینداربوونە.

هێزی دەریاوانی ئیتاڵیا بڵاویكردۆتەوە، گڕكانەكە لە دوورگەی (سترۆمۆلـی) دروست بووە، دوورگەكە بەدوورگەی سەرمایەدارو زەنگینەكان ناسراوە، دوای ئەوەش دەیان كەس ناوچەكەیان جێهێشتووە.

ئەو دوورگەیەی ئیتاڵیا چاڵاكترین شوێنی جیهانە بۆ گڕكان لە ساڵی (1932) ەوەوە هەر بەم شێوەیە بووە.

لەمبارەیەوە (كالۆجیرۆ فۆتی) لە بەرگری شارستانی و فریاگوزاری ئیتاڵی رایگەیاندووە، كەسێك بریندارەو كەسێكیش گیانی لەدەستداوە.