كۆنگرەی سەرتاسەری شیعری كوردی بەڕێوەدەچێت

05/07/2019 - 19:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

حەوزەی هونەری ئیلام بڕیارە لەم هەفتەیەدا یەكەمین كۆنگرەی سەرتاسەری شیعری كوردی (هانا) بە بەشداری شاعیرانی ناسراو بەڕێوە ببات.

(موحەمەد عەلی قاسمی) بەڕێوەبەری حەوزەی هونەری ئیلام ڕایگەیاند، ئەو ناوەندە بڕیارە لە ماوەی هەفتەی داهاتوو یەكەمین كۆنگرەی سەرتاسەری شیعری كوردی (هانا) بە بەشداری شاعیرانی ناسراوەی وڵات بەڕێوە ببات.

ڕاشیگەیاند، ئەم كۆنگرەیە بۆ ماوەی دوو رۆژ لە كۆمەڵەی فەرهەنگی هونەری ئیرشادی ئیسلامی ئیلام بەڕێوە دەچێت.