بەكتریا توانای ژیانی هەیە لەسەر مەریخ

07/07/2019 - 08:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

چەند زانایەكی‌ ئەمریكا ئاشكرایان كردووە، جۆرێك بەكتریا هەیە دەتوانێ لە ژینگەی‌ سەختی‌ سەر رووی‌ مەریخدا بژی‌.

ئەو زانیانە ئاماژە بەوەش دەكەن، ئەو جۆرە بەكتریایە دەتوانن لە ناو سوێراودا بژین، لە رۆژدا لەگەڵ وشكبوونەوەی‌ سوێراوەكە وشك دەبێتەوە‌و بە شەو كاتێك سوێراوەكە شێ هەڵدەمژێ‌ و تەڕ دەبێتەوە بەكتریاكەش دەژێتەوە.

زاناكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، كە دۆزینەوەی‌ ئەو نهێنییە زانستییە، یارمەتیدەرە بۆ ئەگەری‌ دۆزینەوەی‌ ژیان لەسەر مەریخ، لە هەمان كاتدا ئاشكرا كردنی‌ مەترسی‌ ئەوەشە كە ئەگەری‌ هەیە سەر رووی‌ مەریخ بە بەكتریای‌ زەوی‌ پیس ببێت.

تاقیكردنەوەكان لەسەر ژیانی‌ ئەو بەكتریایە تا ئێستا لەسەر زەوی‌ ئەنجام دراوە، بەڵام بە دوور نازانرێ رۆژێك لە رۆژان ئەو تاقیكردنەوەیە لەسەر مەریخ ئەنجام بدرێت، بە تایبەت كە لەوێ شەوانە رادەی‌ شێ دەگاتە (80% - 100%) ‌و بە رۆژ لەگەڵ بەرزبوونەوەی‌ پلەی‌ گەرمادا كەم دەكات.

كەشتی نووح